پنتاگۆن هه‌ڵوێستى خۆى له‌باره‌ى هێرشه موشه‌ککیه‌که‌ى هه‌ولێر راگه‌یاند
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا: زۆر تووڕه‌ین له هێرشه مووشه‌کییه‌کانى سه‌ر هه‌رێمى کوردستانى عێراق

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مریکا رایگه‌یاند:" 14موشه‌ک ئاراسته‌ى بنکه‌یه‌کى سه‌ربازیمان له‌هه‌ولێر کراوه و وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ش توڕه‌یى خۆى له‌هێرشه‌که‌ى سه‌ر هه‌ولێر راگه‌یاند".
واینى مارۆتۆ وته‌بێژى هێزه هاوبه‌شه‌کانى پرۆسه‌ى پرۆسه‌ى ئیراده‌ى پۆڵایین رایگه‌یاند:"خانه‌نشینێکى مه‌ده‌نى گیانیله‌ده‌ستداوه و شه‌ش بریندارى دیکه‌یان هه‌یه که‌یه‌کێکیان سه‌ربازه".
هه‌روه‌ها، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا له باره‌ى هێرشه‌کانى شه‌وى رابردووى سه‌ر شارى هه‌ولێر رایگه‌یاند: "زۆر تووڕه‌ین له هێرشه مووشه‌کییه‌کانى سه‌ر هه‌رێمى کوردستانى عێراق."
ئه‌نتۆنى بلینکن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا له راگه‌یه‌ندراوێکدا ئاشکراى کرد: "په‌یوه‌ندیم به مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆکوه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستانه‌وه کرد، پاڵپشتیمان بۆ هه‌موو هه‌وڵێک دووپاتکرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ى لێکۆڵینه‌وه ئه‌نجامبده‌ین و سزاى ئه‌وانه بده‌ین ده‌ستیان له هێرشه‌کاندا هه‌بووه ".
هاوکات، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا هاوخه‌مى خۆى بۆ که‌سوکارى به‌ڵێنده‌ره‌که و خه‌ڵکى عێراق و که‌سوکارى ئه‌وانه‌ش ده‌ربڕیوه که برینداربوون.
شه‌وى رابردوو کاتژمێر 9:30 خوله‌ک چه‌ند مووشه‌کێک له نزیک فڕۆکه‌خانه نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر که‌وتنه‌خواره‌وه. یه‌کێک له مووشه‌که‌کان له شه‌قامى 40 مه‌تریى شارى هه‌ولێر که‌وتووته خواره‌وه.
