مه‌زڵوم کوبانێ له‌باره‌ى هێرشه موشه‌کییه‌که‌ى هه‌ولێر هه‌ڵوێستى خۆى راگه‌یاند

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات رایگه‌یاند، دوێنى شارى هه‌ولێر و فرۆکه‌خانه‌که‌ى کران به ئامانجى هێرشێکى موشه‌کی، "به توندى ئه‌و جۆره کارانه سه‌رکۆنه ده‌که‌ین که ئامانجیان تێکدانى سه‌قامگیرى هه‌رێمى کوردستانه".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 16ى شوباتى 2021، مه‌زڵوم کۆبانێ، فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات له تویتێکدا له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر بڵاویکرده‌وه، "دوێنێ شارى هه‌ولێر و فرۆکه‌خانه‌که‌ى کران به ئامانجى هێرشێکى موشه‌کی، به توندى ئه‌و جۆره کارانه سه‌رکۆنه ده‌که‌ین که ئامانجیان تێکدانى سه‌قامگیرى هه‌رێمى کوردستانه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردوه، "ره‌حمه‌ت بۆ شه‌هیده‌کان و هیواى زو چاکبونه‌وه‌ش بۆ بریندارانى مه‌ده‌نى و بریندارانى هاوبه‌شه‌کانمان له هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى ده‌خوازین".
لاى خۆیه‌وه وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێمى کوردستان له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه، دواى ئه‌وه‌ى کاتژمێر 9:30ى دوێنێ شه‌وى رابردو چه‌ند موشه‌کێک به‌ر فرۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر و چه‌ند گه‌ڕه‌کێکى شارى هه‌ولێر که‌وتن، له ئه‌نجامدا له ناو فڕۆکه‌خانه بوه هۆى گیانى له ده‌ستدانى که‌سێک و برینداربونى پێنج که‌سى دیکه، له‌ناو شارى هه‌ولێریش سێ که‌سى تر برینداربون، ئه‌مه جیا له‌وه‌ى زیانى ماددیشى به چه‌ندین ماڵ و شوێنى بازرگانى گه‌یاندوه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردوه، هه‌مان شێواز و ته‌کنیک که له هێرشى پێشوى سه‌ر فرۆکه‌خانه‌ى هه‌ولێر به‌کار هاتبوو، له هێرشى دوێنى شه‌ویش دوباره بوه‌ته‌وه.
هاوکات جه‌ختى له‌وه‌شکردبوویه‌وه که لێکۆڵینه‌وه‌کان به‌رده‌وامن بۆ ئاشکراکردنى ئه‌و که‌س ولایه‌نانه‌ى له پشت هێرشه‌که‌وه‌ن.
