رێواز فایه‌ق هه‌ڵوێستى خۆى له‌باره‌ى سزادانى رۆژنامه‌نوسان راگه‌یاند

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان رایگه‌یاند:"ئه‌وه‌ى سه‌باره‌ت به دادگاییکردنى ئه‌مڕۆى به‌ندکراوانى بادینان له‌په‌رله‌مانتارانى بیستوه دادگاى پێداچونه‌وه‌ى هه‌رێم ده‌خاته به‌رده‌م به‌پرسیارێتیه‌کى قورس".
رێواز فایه‌ق، سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان سه‌باره‌ت به سزادانى ده‌ستگیرکراوه‌کانى بادینان له‌په‌ڕه‌ى فه‌رمى خۆى له‌تویته‌ر ئاماژه‌ى به‌وه‌کردوه، "باوه‌ڕى نه‌گۆڕم به پره‌نسیپى جیاکردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌کان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى له په‌رله‌مانتارانم بیستوه سه‌باره‌ت به دادگاییکردنى ئه‌مڕۆى به‌ندکراوانى بادینان، دادگاى پێداچونه‌وه‌ى هه‌رێمى کوردستان ده‌خاته به‌رده‌م به‌پرسیارێتیه‌کى قورس".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردوه، هیوادارن دادگاى پێداچونه‌وه‌ى هه‌رێمى کوردستان "بێ متمانه‌یى به ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌ریى تۆختر نه‌که‌نه‌وه."
ئه‌مڕۆ ئاسۆ هاشم، ئه‌ندامى تیمى پارێزه‌رانى ده‌ستگیرکراوانى هه‌ولێر و بادینان راگه‌یاند:"ئه‌مڕۆ دادگاى تاوانه‌کانى دوى هه‌ولێر بڕیاریدا به‌شه‌ش ساڵ زیندانیکردن به‌سه‌ر هه‌ریه‌ک له (شێروان شێروانی، ئه‌یاد که‌ره‌م، گوهدار محه‌مه‌د ئه‌مین، شڤان سه‌عید و هاریوان عیسا)، به‌ڵام جارێ جینایات و په‌سه‌ندکردنى بڕیاره‌که ماوه و هه‌وڵده‌درێت حوکمه‌که‌یان که‌مبکرێته‌وه".
