ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى هه‌رێم له‌باره‌ى دۆسیه‌ى شیروان شێروانى هاته ده‌نگ

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى هه‌رێمى کوردستان له‌باره‌ى سزادانى ده‌ستگیرکراوانى بادینان رایگه‌یاند، پڕۆسه‌ى دادگاییکردنى چه‌ند تۆمه‌تبارێک به شێوه‌یه‌کى ئاشکرا و شه‌فاف و به ئاماده‌بونى ژماره‌یه‌کى زۆر له په‌رله‌مانتاران و نوێنه‌رى کونسوڵى وڵاتان و پارێزه‌رانى که‌یسه‌که و نوێنه‌رى رێکخراوه‌کانى مافى مرۆڤ و رۆژنامه‌نوس و ده‌زگاکانى راگه‌یاندن به‌ڕێوه‌چوه، "پرۆسه‌که‌ش له‌سه‌ر بنه‌ماکانى دادگه‌رى بوه".
ئه‌مڕۆ 17ى شوباتى 2021، ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى هه‌رێمى کوردستان له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه، دوێنێ سێشه‌ممه داواى ژماره (47/ج 2 / 2021) که تایبه‌ت بو به بینینى که‌یسى چه‌ند تۆمه‌تبارێک، به سه‌رۆکایه‌تى سه‌رۆکى یه‌ده‌گى دادگاى تاوانى هه‌ولێر/2 به‌ڕێوه‌چو، به‌پێى یاساش سه‌رۆکى یه‌ده‌گ له کاتى نه‌بونى سه‌رۆکى دادگا، شوێنى ده‌گرێته‌وه، چونکه سه‌رۆکى دادگا به‌هۆى تێکچونى بارى ته‌ندروستیه‌وه ئێستا له ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم چاره‌سه‌رى پزیشکى وه‌رده‌گرێت، ئه‌و که‌یسه هه‌ر له دادگاى تاوانى هه‌ولێر/ 2 به‌ڕێوه‌چوه و ره‌وانه‌ى دادگایه‌کى دیکه نه‌کراوه.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌کراوه، "پڕۆسه‌ى دادگاییکردنه‌که‌ش به شێوه‌یه‌کى ئاشکرا و شه‌فاف و به ئاماده‌بونى ژماره‌یه‌کى زۆر له په‌رله‌مانتاران، نوێنه‌رى کونسوڵى وڵاتان، پارێزه‌رانى که‌یسه‌که و نوێنه‌رى رێکخراوه‌کانى مافى مرۆڤ و رۆژنامه‌نوس و ده‌زگاکانى راگه‌یاندن به‌ڕێوه‌چوه و له‌سه‌ر بنه‌ماکانى دادگه‌رى بووه".
ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى هه‌رێمى کوردستان ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه که "ئه‌وه‌ى جێى سه‌یره له دوێنێوه هه‌ندێک داموده‌زگاى فه‌رمى و یاسایى و لایه‌نى سیاسى لێدوانى جیاجیایان له‌سه‌ر پرۆسه‌ى دادگایی‌کردن و بڕیاره‌که داوه، که ئه‌وه‌ش بێگومان ده‌چێته چوارچێوه‌ى ده‌ستێوه‌ردان له کاروبارى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌ری، چونکه دادگا نوێنه‌رایه‌تى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى ده‌کات و ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌ریش بڕواى به بنه‌ماى جیاکردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌کان هه‌یه و نه‌ده‌بو ئه‌و لایه‌نه فه‌رمیانه پێشێلى بنه‌ماى جیاکردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌کان بکه‌ن".
هاوکات ئه‌وه‌شیان دووپاتکردووه‌ته‌وه که رێکارى یاسایی هه‌یه بۆ تانه لێدان له‌و بڕیاره‌و "بێگومان پارێزه‌رانى که‌یسه‌که تانه پیشکه‌ش به دادگاى پێداچونه‌وه ده‌که‌ن، ئیتر پێویست به‌و هه‌مو لێدوان و ده‌ستێوه‌ردانه له کاروبارى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى نه‌ده‌کرد".
دوێنێ سێشه‌ممه 16ى شوبات هه‌ریه‌ک له شێروان شێروانى و پێنج که‌سى دیکه به شه‌ش ساڵ زیندانى حکومدران ئه‌وه‌ش کاردانه‌وه‌ى ناوخۆیى و رێکخراوه مه‌ده‌نییه‌کانى لێکه‌وته‌وه.
