مه‌لابه‌ختیار داواى ئازادکردنى گیراوانى بادینان ده‌کات

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
مه‌لا به‌ختیار، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى باڵاى به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانى یه‌کێتى داواى ئازادکردنیان یان په‌یڕه‌وکردنى شه‌فافیه‌تى له دادگاییکردنى ئه‌و چالاکوان و رۆژنامه‌نووسانه‌دا ده‌کات که له بادینان ده‌ستگیرکراون.
ئه‌مڕۆ 17ى شوبات، له په‌یجى فه‌یسبوکى خۆى له نوسینێکدا به ناونیشانى (یان ئازادکردن.. یان شه‌فافیه‌تى یاسایی) مه‌لا به‌ختیار ده‌ڵێت "له‌م ڕۆژانه پێنج که‌س له دادگاى هه‌ولێر، له ماوه‌یه‌کى زۆر خێرادا، هاوکاتى موشه‌کبارانى هه‌ولێر، سزاى شه‌ش ساڵ زیندانیان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه، ئه‌م که‌یسه له هه‌موو که‌یسێک زیاتر پێویستى به شه‌فافییه‌تى یاسایى هه‌یه".
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت "ئه‌گه‌ر ئه‌م پێنج هاوڵاتییه، تاوانێک یان که‌تنێکى دژه نیشتیمانیان به به‌ڵگه‌وه له‌سه‌ر سه‌لماوه، هه‌ق وایه بڵاو بکرێته‌وه. ئه‌گه‌ر نا، ئازادنیان مافێکى مه‌ده‌نی_ دیموکراسییه."
هاوکات باسى له‌وه‌شکردووه که" ئازاد نه‌کردنیان، بێگومان ڕه‌هه‌ندى سیاسى مه‌ترسیدار وه‌رده‌گرێ و به زیانى ئه‌زمونه‌که‌مان ده‌شکێته‌وه. نه‌خوازه‌ڵلا له‌م دۆخه مه‌ترسیداره‌شدا."
دوێنێ سێشه‌ممه 16 ى شوبات دادگاى تاوانه‌کانى دووى هه‌ولێر له دووه‌م دانیشتنى دادگایکردندا بۆ ده‌ستگیرکراوانى بادینان، هه‌ریه‌که له شێروان شێروانی، شڤان سه‌عید، گوهدار زێباری، هاریوان عیسا و ئه‌یاز که‌ره‌مى به شه‌ش ساڵ زیندانى حکومدا، له دوێنێشه‌وه له‌سه‌ر ئاستى تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و میدیاکان و ئاستى جه‌ماوه‌رى ئه‌م بڕیاره‌ى دادگا رووبه‌ڕووى ره‌خنه‌ى زۆر بۆته‌وه‌و به دادگاییکردنێکى سیاسى له‌قه‌ڵه‌مى ده‌ده‌ن.
