هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر: ڕۆژى کۆتایهێنانه به بڕیارى نه‌شته‌رو ته‌ورو کوته‌ک
.jpg)
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
پارێزگارى سلێمانى له‌باره‌ى سزادانى پێنج ده‌ستگیرکراوى بادینان په‌یامێکى بڵاوکرده‌وه‌و ده‌ڵێت:" ڕۆژى کۆتایهێنانه به‌و بیر‌و زمان و بڕیارى نه‌شته‌رو ته‌ورو کوته‌ک"، ده‌شڵێت:"ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌ریى و دامه‌زراوه ده‌ستوریه‌کانى هه‌رێمى کوردستان له‌به‌رده‌م تاقیکردنه‌وه‌یه‌کى هه‌ستیارو به‌رپرسیارانه‌ى گه‌وره‌دان، ده‌خوازم سه‌رکه‌وتووانه و لۆژیکییانه‌و یاساییانه‌و ویژدانییانه ببنه قه‌ڵغان بۆ پاراستنى ئازادییه‌کان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ى شکۆ بۆ هاووڵاتیانى کوردستان".
ده‌قى په‌یامى هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر
ئه‌وه‌ى هه‌رێمى کوردستانى کردووه به هه‌رێمێکى گه‌شه‌کردوو ئارام و سه‌قامگیر؛ ئازادییه، ئازادیى له هه‌ر شوێنێک هه‌بێت، ئارامیى و ئاسایش و دادپه‌روه‌ریى و گه‌شه‌سه‌ندن و بوژاندنه‌وه‌و داهێنان؛ له‌و شوێنه‌دا ده‌بێت.
ئه‌وه‌ى ئێمه له هه‌رێم و وڵاتانى تر جیاده‌کاته‌وه؛ نه‌سوپایه، نه سیستمى دادوه‌رییه، نه ئابورییه، نه نه‌وته، به‌ڵکو زه‌مینه‌ى له‌بارى ئازادییه گشتییه‌کان و فره‌یى و ئازادیى تاک و ڕاو ڕاده‌ربڕین و مێدیایه.
ئێمه که قوربانییه گه‌وره‌که‌ى مێژوو ئێستاى ده‌ستى زۆردار‌و سته‌مکارو جه‌لادین، سته‌م و ئاسته‌م و سه‌خت و ناڕه‌وایه ببینه قوربانیى ده‌ستى یه‌کترو بچینه پێست و پۆستى زۆرداره‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى مانایه‌کى ڕه‌واو ڕاست به ئازادیى ببه‌خشینه‌وه، پێویستمان به ڕێکخستن و پاراستنى ئازادییه؛ بۆ ئه‌وه‌ى بیپارێزین، نه‌ک بۆ ئه‌وه‌ى سنوردار‌و بێناوه‌ڕۆک و بێگه‌وهه‌رو بێماناى بکه‌ین، ئێستا ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌ریى و دامه‌زراوه ده‌ستوریه‌کانى هه‌رێمى کوردستان له‌به‌رده‌م تاقیکردنه‌وه‌یه‌کى هه‌ستیارو به‌رپرسیارانه‌ى گه‌وره‌دان، ده‌خوازم سه‌رکه‌وتووانه و لۆژیکییانه‌و یاساییانه‌و ویژدانییانه ببنه قه‌ڵغان بۆ پاراستنى ئازادییه‌کان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ى شکۆ بۆ هاووڵاتیانى کوردستان، ڕه‌خنه؛ هه‌واو هه‌ناسه‌ى پاک ده‌کات به گه‌روى سیستمى سیاسیى و کۆمه‌ڵایه‌تیى و حکومڕانیدا، ته‌لارى ده‌وڵه‌تداریى پته‌وو به‌هێزو جوان و ڕێک وشه‌نگ ده‌کات، به‌شداریى تاک له سیاسه‌ت و ژیانى گشتیدا ده‌سه‌لمێنێت، تیرۆر ده‌خاته چاڵ و بیر‌و باوه‌ڕو ڕه‌فتارى توندڕه‌وانه زینده‌به‌چاڵ ده‌کات.
ڕۆژى ئاشتبوونه‌وه‌ى گشتیى و دروستکردنه‌وه‌ى متمانه به‌یه‌کبوون و سه‌ربه‌خۆبوونى ده‌سه‌ڵاته‌کان و لێبووردن و ڕۆژى ڕێکخستن و یه‌کخستن و پاراستنى بیر‌و باوه‌ڕو گیان و ماڵ و کیان و نیشتمانى کوردستانه؛ نه‌ک یه‌ک؛ خستن، ڕێ؛ گرتن، ڕێ؛ داخستن.
ڕۆژى کۆتایهێنانه به‌و بیر‌و زمان و بڕیارانه‌ى به‌رده‌وام وه‌ک نه‌شته‌ر، وه‌ک ته‌ورو وه‌ک کوته‌ک؛ یه‌کترى پێ؛ که‌رت و په‌رت و وردوو خاش و له‌ت و په‌ت ده‌که‌ین.
ڕۆژى ئازادییه، نه‌ک زه‌بوونییه.
