نه‌به‌گه: له ئۆپراسیۆنه‌که‌ى چیاى گاره 37 سه‌ربازى تورکیا کوژراون

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
فه‌رمانده‌یى بڕیارگه‌ى ناوه‌ندى پاراستنى گه‌ل (نه‌په‌گه) رایگه‌یاند، له ئۆپراسیۆنه‌که‌ى چیاى گاره 15 گه‌ریلا شه‌هیدبون و 37 سه‌ربازى سوپاى تورکیاش له‌و هێرشه‌دا کوژراون.
ئه‌مڕۆ 17ى شوباتى 2021، فه‌رمانده‌یى بڕیارگه‌ى ناوه‌ندى پاراستنى گه‌ل (نه‌په‌گه) له‌باره‌ى ئۆپراسیۆنه‌که‌ى سوپاى تورکیا له‌چیاى گاره راگه‌یه‌نراوێکى بڵاوکرده‌وه و تێدا هاتووه:" له‌ده‌ستپێکى هێرشه‌که‌دا کامپێکى دیله‌کانى تورکیا له‌لایه‌ن سوپاى تورکیاوه به‌ئامانج گیراوه و له‌لایه‌ن هێزه‌کانیان وه‌ڵامدراونه‌ته‌وه، به‌ڵام دواتر فڕۆکه جه‌نگییه‌کانى ئه‌و وڵاته کامپه‌که‌یان بۆردومانکردوه و به‌وهۆیه‌وه 12 دیل کوژراون و 6 گه‌ریلاش شه‌هید بون که‌یه‌کێکیان فه‌رمانده‌ى پاراستنى دیله‌کان بووه".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش هاتووه، له‌لێکۆڵینه‌وه‌کاندا ده‌رکه‌وتووه هاوکات له‌گه‌ڵ بۆردومانکردنى ناوچه‌که "چه‌کى کیمیاوییش به‌کارهێنراوه" و له ماوه‌ى ئۆپراسیۆنه‌که‌شدا ته‌رمى 37 سه‌ربازى تورکیا له‌لایه‌ن هێزه‌کانیان تۆمارکراون و ده‌یانى دیکه‌ش برینداربوون.
هاوکات، نه‌په‌گه ئه‌وه‌شى خستوه‌ته‌ڕو، شه‌ش گه‌ریلا له‌کاتى بۆردومانکردنى کامپى دیله‌کان و هه‌شت گه‌ریلاش له‌ناوچه‌کانى روبه‌ڕوبونه‌وه شه‌هیدبون و دو گه‌ریلاش به‌دیل گیراون، که دواتر ناوى سه‌رجه‌میان بڵاوده‌که‌نه‌وه.
بۆردومانه‌کانى تورکیا بۆسه‌ر ناوچه سنورییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان له‌کاتێکدایه 14ى ئه‌م مانگه وه‌زاره‌تى به‌رگرى تورکیا کۆتاییهاتنى ئۆپراسیۆنى "چنگى هه‌ڵۆ-2"ـى بۆکردنه ئامانجى باره‌گاکانى پارتى کرێکارانى کوردستان "په‌که‌که" له‌چیاى گاره راگه‌یاند که‌ماوه‌ى چوار رۆژ به‌رده‌وام بوو.
