سى و یه‌ک په‌رله‌مانتار داوایه‌ک ئاڕاسته‌ى دادگای پێداچونه‌وه ده‌که‌ن

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سى و یه‌ک ئه‌ندامى په‌رله‌مانى کوردستان رایده‌گه‌یه‌نن، بڕیاره‌که‌ى دادگاى هه‌ولێر بۆ سزادانى ده‌ستگیرکراوانى بادینان پێچه‌وانه‌ى بنه‌ماکانی مافی مرۆڤ‌و ئامانجه‌کانی ڕاپه‌ڕینی به‌هاری ساڵی (1991)ی خه‌ڵکی کوردستان بۆ ئازادی‌و ئازادی ڕاده‌ربڕین بوه و داوا له دادگای پێداچونه‌وه ده‌که‌ن "ماف بۆ مافخوراوان بگه‌ڕێنێته‌وه".
ئه‌مڕۆ 17ى شوباتى 2021، سى و یه‌ک ئه‌ندامى په‌رله‌مانى کوردستان له‌راگه‌یه‌نراوێکدا ئه‌وه ده‌خه‌نه‌روو که دواى ئه‌وه‌ى دادگاى هه‌ولێر بڕیاریداوه سزای شه‌ش ساڵ زیندانی به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ک چالاکوان و رۆژنامه‌نوسدا بسه‌پێنێت و پێشتر سه‌رۆکی حکومه‌ت بڕیاری پێشوه‌خته‌ی دابوو که ئه‌م هاوڵاتیانه کاری گێره‌شێوێنیان ئه‌نجامداوه‌و هه‌وڵیانداوه ته‌قینه‌وه بکه‌ن‌و ئارامی خه‌ڵک بشێوێنن، "کاتێک بڕیارى دادگامان بینی، پێمان سه‌یربو سزاکان هاوتای بۆچونی به‌رپرسێکی گه‌وره‌ی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێکردنن".
هه‌روه‌ها ده‌شڵێن:" هه‌ڵه‌ی یاسایی هه‌یه له تۆمه‌تبارکردنیان‌و دواجار سته‌ملێکراوی پڕۆسه‌ی دادوه‌رین، هه‌ربۆیه له‌م بواره‌دا چاوه‌ڕوانی هه‌ڵوێست‌و بڕیار‌و کاری دادوه‌رانه‌ی ئێوه‌ی به‌ڕێزله دادگای پێداچونه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ین له پێناو گێڕانه‌وه‌ی ماف بۆ مافخوراوان".
ده‌قى راگه‌یه‌نراوى 31 ئه‌ندامى په‌رله‌مانى کوردستان:
نامه‌یه‌کی کراوه بۆ دادگای (پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان) دادوه‌رانی به‌ڕێزی دادگای پیاچونه‌وه‌ی هه‌رێم:
ڕۆژی سێشه‌ممه، 16ی 2ی 2021، دادگای (تاوانه‌کانی 2ی هه‌ولێر)، له داوای ژماره (47/ج2 / 2021)، سزای شه‌ش ساڵ زیندانی به‌سه‌ر هاوڵاتیان (ئه‌یاس ئه‌کره‌م، شێروان شێروانی، شڤان سه‌عید به‌ڕۆژکی، گوهدار موحه‌ممه‌د زێباری، هاریوان عیسا) سه‌پاند، که پێشتر سه‌رۆکی حکومه‌ت بڕیاری پێشوه‌خته‌ی داب‌و که ئه‌م هاوڵاتیانه کاری گێره‌شێوێنیان ئه‌نجامداوه‌و هه‌وڵیانداوه ته‌قینه‌وه بکه‌ن‌و ئارامی خه‌ڵک بشێوێنن، کاتێک بڕیارى دادگامان بینی، پێمان سه‌یربو سزاکان هاوتای بۆچونی به‌رپرسێکی گه‌وره‌ی ده‌سه‌ڵاتی جێ به‌جێکردنن که پێشتر‌و پێش بڕیاری دادگا، بڕیاری تاوانبارییانی داب‌و!
هه‌ربۆیه ئێمه که له خواره‌وه ناومان هاتوه، وه‌ک ئه‌رکێکی ئه‌خلاقی، مرۆڤانه‌و نیشتیمانیانه و له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی‌و لابردنی هه‌ستی سته‌ملێکراوى له‌سه‌ر خۆیان‌و که‌س‌و کاریان، به پێویستی ده‌زانین له‌م نامه کراوه‌یه‌دا داوا له ئێوه‌ی به‌ڕێز بکه‌ین، زۆر به هه‌ستیارییه‌وه پیاچونه‌وه به دۆسیه‌ی سزای سزادراوانی ناوهێنراودا بکه‌ن، چونکه ئه‌م سزایه له‌گه‌ڵ بنه‌ما ده‌ستورییه‌کان‌و بنه‌ماکانی مافی مرۆڤ‌و ئامانجه‌کانی ڕاپه‌ڕینی به‌هاری ساڵی (1991)ی خه‌ڵکی کوردستان بۆ ئازادی‌و ئازادی ڕاده‌ربڕین‌و کاری سیاسی یه‌ک ناگرێته‌وه.
هه‌روه‌ها سزادراوان له پڕۆسه‌ی ڕاگرتن‌و لێکۆڵینه‌وه‌دا به سته‌م لێکراو ده‌زانین‌و ئه‌و مافانه‌یان بۆ ده‌سته‌به‌ر نه‌کرابو که هه‌ر هاوڵاتیه‌کى تۆمه‌تبار به پێی یاسا مافیه‌تی، هه‌روه‌ها پێمان وایه هه‌ڵه‌ی یاسایی هه‌یه له تۆمه‌تبارکردنیان‌و دواجار سته‌ملێکراوی پڕۆسه‌ی دادوه‌رین، هه‌ربۆیه له‌م بواره‌دا چاوه‌ڕوانی هه‌ڵوێست‌و بڕیار‌و کاری دادوه‌رانه‌ی ئێوه‌ی به‌ڕێز ده‌که‌ین، ئه‌وه‌ش له پێناو گێڕانه‌وه‌ی ماف بۆ مافخوراوان‌و پارێزگاریکردن له پڕه‌نسیپه گشتییه‌کانی ئازادی‌و مافی مرۆڤ له کوردستان‌و به‌رپاکردنی دادگه‌ریی.
له‌گه‌ڵ ڕێزدا
ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی کوردستان:
1. عه‌بدولستار مه‌جید.
2. لوقمان وه‌ردی.
3. عه‌لی حه‌مه‌ساڵح.
4. د.کازم فاروق.
5. ئه‌بوبه‌کر هه‌ڵه‌دنی.
6. سه‌رکۆ ئازاد گه‌ڵاڵی.
7. هاوڕێ مه‌لا ستار.
8. د.شایان عه‌سکه‌ری.
9. عه‌باس فه‌تاح.
10. سه‌رچنار ئه‌حمه‌د.
11. شیرین ئه‌مین.
12. مژده مه‌حمود موحه‌ممه‌د.
13. عوسمان کانی کورده‌یی.
14. ڕۆژان شه‌هید حه‌مه‌ڕه‌ش.
15. کاروان گه‌زنه‌یی.
16. سه‌لمه فاتیح.
17. شیرین یونس.
18. سیپان سالم ئامێدی.
19. کاوه عه‌بدولقادر.
20. شنۆ شه‌هید ئه‌شقی.
21. هه‌ڵز ئه‌حمه‌د موحه‌ممه‌د.
22. زکری زێباری.
23. هه‌ژان شه‌هید حه‌سه‌ن کوێستانی.
24. دابان موحه‌ممه‌د.
25. ئاشنا عه‌بدوڵڵا قادر.
26. ڕووپاک ئه‌حمه‌د ڕه‌حمان.
27. موسلیم عه‌بدوڵڵا قه‌صریی.
28. د.هه‌ورامان گه‌چێنه‌یی.
29. جه‌لال موحه‌ممه‌د ئه‌مین.
30. به‌دریه ئیسماعیل مه‌حمود.
31. عومه‌ر عه‌بدوڵڵا گوڵپی.
17ى 2ى 2021 - هه‌ولێر
