"دادگاى هه‌ولێر له‌سه‌ر ناردنى کارتێکى پێنج هه‌زار دینارى کۆره‌ک یه‌کێک له ده‌ستگیرکراوانى بادینانى به‌شه‌ش ساڵ حکومداوه"
عه‌لى حه‌مه ساڵح باسى یه‌کێکى دیکه له سزادراوانى بادینان ده‌کات

هاریوان و عه‌لى حه‌مه‌ساڵح
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
عه‌لى حه‌مه ساڵح که له‌دانیشتنى دادگایى کردنى ده‌ستگیرکراوانى بادینان به‌شداربووه باس له تۆمه‌تى یه‌کێکى دیکه له‌و پێنج که‌سه‌ى بادینان ده‌کات که دوێنێ شه‌ش ساڵ حکومدران که تۆمه‌تێى ئه‌وه‌بووه:" کارتێکى پێنج هه‌زارى کۆره‌کى بۆ هاورێیه‌کى ناردووه".
عه‌لى حه‌مه‌ساڵح په‌رله‌مانتارى فراکسیۆنى گۆڕان ده‌ڵێت:"ھاریوان دۆستێکى خۆشه‌ویستم بوو، به‌ته‌مه‌ن حه‌وت ساڵ له من منداڵتربوو، به‌ڵام ژیر‌و سه‌نگین، ھه‌میشه پرسیارى جدى ھه‌بوو، ھه‌رکاتێک چوبام بۆ دھۆک یٔه‌و له سمێڵه‌وه ده‌ھات".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌شڵێت:" ھه‌فته‌یه‌ک پێش ده‌ستگیکردنى ژنى ماره‌بڕیبوو به‌نیازبوو له زووترین کاتدا بچێته ژیانى نوێى ھاوسه‌رگیری، یٔێستا ده‌ستگیرانه‌که‌ى چاوه‌ڕێى یٔازادبونى ده‌کات بۆ ده‌ستپێکى ژیانێکى نوێ.... چاوه‌ڕێى یٔاھه‌نگى ده‌رچون بوو، به‌ڵام ھه‌فته‌یه‌ک پێش یٔاھه‌نگى ده‌رچون ده‌ستگیکرا".
دانپێدانانى هاریوان خوێندرایه‌وه..
داخلى گروپێکى مێسنجه‌رى زانیارى کراوم له ٢٠٢٠ م ..
شێروان داواى زانیارى لێکردم له‌سه‌ر تیرۆرى سیاسى و ڕۆژنامه‌نوسان. شێروان شیروانى سه‌رقاڵى یٔاماده‌کردنى په‌رتوکێک بوه له‌سه‌ر تیرۆرى سیاسى له ساڵى ١٩٩١ بۆ ٢٠٢٠ ..
ھاریوان وێنه‌ى کێڵگه‌یه‌کى نه‌وتى سمێڵى بۆ شیروان ناردبوو
ھاریوان له‌به‌رده‌م دادگا وتی:
من له ھیچ کارێکى سیخوڕ‌ى و کوشتن و گروپى چه‌کدار تێوه‌نه‌گلاوم..
له‌و گروپه‌ش ھیچ شتێکى سیخوڕ‌ى و کوشتنمان باس نه‌کردوه..
وتی: شێروان داواى زانیارى لێکردم له‌سه‌ر کێڵگه‌یه‌کى نه‌وت له گوندێکى ناوچه‌ى سمێل و وتى ڕاپۆرتم له‌سه‌رى ھه‌یه، منیش له ھاوڕێیه‌کى خۆم که خه‌ڵکى گونده‌که‌یه وه‌رمگرت و بۆم نارد..
پاریزه‌ره‌که‌ى وتی: یٔه‌وه به‌دواداچونى ڕۆژنامه‌وانى بوه بۆ گه‌نده‌ڵى نه‌وت و بردنى نه‌وتى یٔه‌وکێڵگه...
من ھیچ زانیاریه‌کیشم له‌سه‌ر تیرۆرى سیاسى نه‌دا به‌شیروان، چونکه زانیاریم لانه‌بوو، ھیچیشم له‌سه‌رى نه‌ده‌زانی..
تۆمه‌تێکى تر‌ى یٔه‌وه‌بوو، گوایه له مێسنجه‌ر به که‌سێکى وتوه: حکومه‌ت له نه‌خۆشخانه خه‌ڵکى کوشتوه گوایه کۆرۆنایه‌تى .. یٔێوه‌ش نه‌خۆشى کۆرۆناکه‌تان ببه‌نه به‌خۆشخانه به ساخى نایه‌ته‌وه..
نوێنه‌رى یٔه‌نجومه‌نى یٔاسایش، وتی: یٔه‌مه دروستکردنى تۆمه‌ته..
ره‌تیکرده‌وه که مه‌به‌ستى یٔه‌وه‌بێت حکومه‌ت خه‌ڵک ده‌کوژێت..
تۆمه‌تێکى دیکه یٔه‌وه‌کارتێکى 5 ھه‌زار دینارى کۆڕه‌کى بۆ که‌سێک ناردووه.
وتی: ھاوڕێمه‌و زانیومه وه‌حده‌ى نیه، کارتێکم به دیارى بۆ ناردوه...
دادوه‌ر وتی: کۆتا قسه‌ت چیه..
وتی: من ھیچ کارێکى سیخوڕ‌ى و گروپى کوشتن و چه‌کداریم نه‌کردوه، من ڕۆحى وه‌رزشیم ھه‌یه، ڕۆحى وه‌رزشى دژى کوشتن و سیخوڕ‌ى و توند‌و تیژیه...
ھیچ به‌ڵگه‌یه‌ک نه‌خرایه‌ڕوو که به‌شێک بێت له گروپێکى تیرۆر و کوشتن... به‌ڵام به‌و تۆمه‌ته حوکمى شه‌ش ساڵ زیندانى بۆ ده‌رکرا...
