عه‌لى باپیر: له‌گه‌ڵ به‌شخوراوان و زوڵم لێکراوانین

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
کۆنگره‌ى چواره‌مى کۆمه‌ڵ ده‌ستیپێکرد و عه‌لى باپیر رایگه‌یاند:"هه‌وڵمانداوه له‌گه‌ڵ چینى به‌شخوراوان و زوڵم لێکراوان بین".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 18ى شوباتى 2021، له‌شارى سلێمانى کۆنگره‌ى چواره‌مى کۆمه‌ڵى ئیسلامى ده‌ستیپێکرد و تێیدا ئه‌میرى حزبه‌که‌رایگه‌یاند:"هیوادارین ئه‌وه‌ى نه‌مان توانیوه بیکه‌ین له داهاتوو باشتر ئه‌نجامى بده‌ین و کۆنگره وێستگه‌ى به‌خۆداچوونه‌وه‌بێت".
عه‌لى باپیر راشیگه‌یاند:" ئێمه تێڕوانین و بۆچوونه‌کانمان له وه‌حى خوداوه وه‌رده‌گرین و له‌ڕووى سیاسییه‌وه به هاوسه‌نگى مامه‌ڵه‌مان کردووه و هه‌وڵمانداوه له‌گه‌ڵ چینى به‌شخوراوان و زوڵم لێکراوان بین.
هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شکرد فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ له به‌غدا و له‌هه‌رێمى کوردستانیش هه‌رشتێک حه‌ق بێت پشتگیرى ده‌که‌ن و هیوادارین ئه‌وه‌ى نه‌مان توانیوه بیکه‌ین له داهاتوو باشتر ئه‌نجامى بده‌ین و کۆنگره وێستگه‌ى به‌خۆداچوونه‌وه‌بێت.
کۆنگره‌ى چواره‌مى کۆمه‌ڵى ئیسلامى له‌شارى سلێمانى و به به‌شدارى 892 ئه‌ندام به‌ڕێوه‌ده‌چێت و بریاره دووڕۆژ به‌رده‌وام بێت و سه‌رکردایه‌تییه‌کى نوێ هه‌ڵببژێردرێت.
