ئه‌ندامێکى کۆنگره‌ى کۆمه‌ڵ: سبه‌ینێ پاشگرى ئیسلامى یه‌کلاده‌کرێته‌وه
"مامۆستا عه‌لى باپیر تا ئێستا خۆى کاندید نه‌کردووه‌و ئه‌ندامان داواى لێده‌که‌ن بمێنێته‌وه"

5 ساڵ لەمەوپێش
شاناز حه‌سه‌ن
ئه‌ندامێکى کۆنگره‌ى کۆمه‌ڵى ئیسلامى ده‌ڵێت:" پاشگرى ئیسلامى ناوى کۆمه‌ڵ سبه‌ینێ یه‌کلا ده‌کرێته‌وه و ئه‌ندامانى کۆنگره به ده‌نگدان یه‌کلایده‌که‌نه‌وه"، ده‌شڵێت:" تا ئێستا مامۆستا عه‌لى باپیر خۆى کاندید نه‌کردووه‌ته‌وه".
فاروق عه‌لى، ئه‌ندامى کۆنگره‌ى چواره‌مى کۆمه‌ڵ له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" سبه‌ینێ هه‌ینى پاشگرى ئیسلامى و ناوى حزبه‌که یه‌کلاده‌کرێته‌وه گۆرانگارى تێدا ده‌کرێت یاخود نا".
هه‌روه‌ها وتیشى:" ده‌رگا بۆ هه‌موو ئه‌ندامان کراوه‌یه بۆ خۆکاندیدکردنیان بۆ ئه‌میرى کۆمه‌ڵ، تا ئێستاش مامۆستا عه‌لى باپیر خۆى کاندید نه‌کردووه‌ته‌وه، هه‌رچه‌نده زۆربه‌ى ئه‌ندامان داوایان لێ کردووه خۆى کاندید بکاته‌وه".
کۆنگره‌ى چواره‌مى کۆمه‌ڵ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 18ى شوبات ده‌ستى پێکردووه‌و بڕیاره سبه‌ینێ هه‌ینى سه‌رله‌ئێواره کۆتایى به‌کاره‌کانى بهێنێت.
کۆمه‌ڵ پارتێکى ئۆپۆزسیۆنه‌و خاوه‌نى حه‌وت کورسییه له په‌رله‌مانى کوردستان دوو کورسى له په‌رله‌مانى عێراق، هاوکات له پارێزگاى سلێمانى دوو کورسى و له ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانیش دوو کورسى هه‌یه.
