پارێزگارى هه‌ولێر له‌به‌رده‌م نێچیرڤان بارزانى سوێندى یاسایى خوارد

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئومێد خۆشناو وه‌ک پارێزگارى هه‌ولێر له‌به‌رده‌م سه‌رۆکى هه‌رێمدا سوێندى یاسایى خوارد‌و نێچیرڤان بارزانیش رایگه‌یاند:" پارێزگارى هه‌ولێر ده‌بێ پارێزگارى هه‌موو خه‌ڵکى پارێزگاى هه‌ولێر به هه‌موو پێکهاته‌کانییه‌وه بێت و به یه‌ک چاو سه‌یرى هه‌موو لایه‌نه‌کان بکات".
ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم:
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 2021/2/18 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان، فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ ده‌ستبه‌کاربوونى به‌ڕێز ئومێد خۆشناو وه‌ک پارێزگارى تازه‌ى هه‌ولێر ئیمزا کرد. ئینجا له ڕێوڕه‌سمێکدا به ئاماده‌بوونى به‌ڕێز ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیرى ناوخۆ، به‌ڕێز پارێزگارى تازه‌ى هه‌ولێر، له‌به‌رده‌م به‌ڕێز سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستاندا، سوێندى یاسایى خوارد.
له وته‌یه‌کدا سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانى، پیرۆزبایى له پارێزگارى تازه‌ى هه‌ولێر کرد و هیواى سه‌رکه‌وتنى بۆ خواست، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه دا که ئه‌رکى به‌ڕێز پارێزگارى هه‌ولێر قورسه، به‌تایبه‌تى له‌م دۆخه‌دا که کۆمه‌ڵێک کێشه و قه‌یران ڕووبه‌ڕووى هه‌رێمى کوردستان بوونه‌ته‌وه. جه‌ختیشى له‌وه کرده‌وه که پارێزگارى هه‌ولێر ده‌بێ پارێزگارى هه‌موو خه‌ڵکى پارێزگاى هه‌ولێر به هه‌موو پێکهاته‌کانییه‌وه بێت و به یه‌ک چاو سه‌یرى هه‌موو لایه‌نه‌کان بکات.
سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانى هه‌روه‌ها یادى خوالێخۆشبوو پارێزگارى پێشوو د. فه‌رسه‌ت سۆفى کرده‌وه که به نه‌خۆشیى کۆڤید_19 کۆچى دوایى کرد، پرسه و سه‌ره‌خۆشى له هه‌موو ئه‌و خێزانانه‌ش کرد که به‌هۆى ئه‌و نه‌خۆشییه‌وه، ئازیزانیان له ده‌ست داوه. به‌ڕێزیان پارێزگارى شه‌هید خوالێخۆشبوو فره‌نسۆ هه‌ریریشى به‌بیر هێنایه‌وه که ئه‌مڕۆ 18ى شوبات، یادى شه‌هیدبوونیه‌تى.
سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانى، به‌ڕێز ئومێد خۆشناوى دڵنیا کرده‌وه که هه‌موو هاریکارى و پشتگیرییه‌کى خۆیان و سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێمى کوردستان و حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستانى ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى له ئه‌رکه‌که‌یدا سه‌رکه‌وتوو بێت و بتوانێت به باشترین شێوه خزمه‌ت به پارێزگاى هه‌ولێر و هاووڵاتیان بکات.
