وته‌بێژى کۆنگره‌ى کۆمه‌ڵ: ئه‌میر له‌ناو کۆمه‌ڵدا نامێنێت

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وته‌بێژى کۆنگره‌ى چواره‌مى کۆمه‌ڵى ئیسلامى کوردستان رایگه‌یاند:" ناوى ئه‌نجومه‌نى سیاسیش ده‌گۆڕێت بۆ ئه‌نجومه‌نى باڵا و پۆستى ئه‌میر ده‌گۆڕدرێت به سه‌رۆک".
ئه‌مڕۆ 18ى شوباتى 2021، په‌یوه‌ند عومه‌ر، وته‌بێژى کۆنگره‌ى چواره‌مى کۆمه‌ڵى ئیسلامى کوردستان به‌رۆژنامه‌نوسانى رایگه‌یاند:" ئه‌مڕۆ له‌یه‌که‌مین رۆژى کۆنگره‌دا په‌یڕه‌وى ناوخۆى حزبه‌که‌مان هه‌موارده‌کرێته‌وه و هه‌ڵبژاردنیش بۆ 20 ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى ده‌کرێت که پێشوتریش 12 به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ند راسته‌وخۆ هه‌ڵبژێردراون، به‌وه‌ش پێکهاته‌ى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى که له 32 ئه‌ندام پێکدێت ئه‌مڕۆ کاره‌کانى کۆتای‌یان دێت".
ناوبراو باسى له‌وه‌شکرد:" پۆستى ئه‌میر له‌ناو کۆمه‌ڵدا ده‌کرێت به‌سه‌رۆک و تائێستا ته‌نها عه‌لى باپیر خۆى کاندیدکردوه".
هه‌روه‌ها وتیشى: "ئێمه خوانه‌خواسته ناڵێن به‌دیلمان نیه بۆ پڕکردنه‌وه‌ى پۆستى که‌سى یه‌که‌م، به‌ڵام تائێستا وه‌ک ئه‌ندامانى کۆمه‌ڵ که‌سێکى دیکه‌مان نیه که کۆده‌نگى (ئیجماعی) له‌سه‌ر بێت".
هاوکات، وته‌بێژى کۆنگره‌ى چواره‌مى کۆمه‌ڵ ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که ئه‌نجومه‌نى سیاسى ده‌بێت به ئه‌نجومه‌نى باڵاى کۆمه‌ڵ و له‌رۆژانى داهاتودا ئه‌ندامه‌کانى دیاریده‌کرێن که‌ژماره‌یان نۆ که‌سه و پێویسته ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى بن، وتیشى:" ده‌بێت لانى که‌م خولێک له‌سه‌رکردایه‌تى حزبدابووبن".
