قوباد تاڵه‌بانى: رێککه‌وتنى هه‌ولێر و به‌غدا یارمه‌تیده‌ره بۆ دابینکردنى ئارامى

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، رێککه‌وتنى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا یارمه‌تیده‌رێکى به‌هێز ده‌بێت بۆ دابینکردنى ئارامى و به‌رقه‌رارکردنى سه‌قامگیرى له هه‌موو عێراقدا.
به‌پێى راگه‌یه‌ندراوێکى نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم، قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم له به‌غدا به‌شێوه‌ى ئۆنلاین به‌شداریکرد له دیدارى ئه‌نجومه‌نى کارى فڕه‌نسی- عێراقى و جه‌ختیکرده‌وه، هه‌رێمى کوردستان ناوچه‌یه‌کى ئارامه بۆ وه‌به‌رهێنه‌رانى بیانى و چاکسازییه‌کانى حکومه‌تى هه‌رێم زه‌مینه‌یه‌کى له‌بارتر بۆ کۆمپانیا بیانییه‌کان ده‌ره‌خسێنن بۆ کارکردن.
هه‌روه‌ها له سمیناره‌که‌دا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه که هه‌ر یه‌که له ئارنۆد برولاک سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى کارى فه‌ڕه‌نسی_ عێراقی، سه‌فین دزه‌یى سه‌رۆکى فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم، عه‌لى دۆڵه‌مه‌ڕى نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێم له فڕه‌نسا، به‌شداربون، قوباد تاڵه‌بانى دڵنیاییدایه کۆمپانیا و وه‌به‌رهێنه‌ره فڕه‌نسیه‌کان که هه‌رێمى کوردستان ناوچه‌یه‌کى ئارام و سه‌قامگیره و حکومه‌تى هه‌رێم به هیچ شێوه‌یه‌ک رێگه نادات ڕوداوى هاوشێوه‌ى هێرشه‌که‌ى چه‌ند رۆژى رابردوى سه‌ر هه‌ولێر دوباره ببێته‌وه.
هاوکات قوباد تاڵه‌بانى ئاماژه‌ى به هه‌نگاوه‌کانى چاکسازى حکومه‌تى هه‌رێم کرد و رایگه‌یاند، له ڕابردودا کۆمه‌ڵێک هه‌نگاوى گرنگى چاکسازى گیراونه‌ته‌به‌ر، له ماوه‌ى داهاتوشدا هه‌ر له چوارچێوه‌ى هه‌نگاوه‌کانى چاکسازیدا کۆمه‌ڵێک چاکسازى له یاسا کۆنه‌کانیدا ده‌کرێت، ئه‌مانه‌ش هه‌مو هانده‌ر و یارمه‌تیده‌رێکى به‌هێز ده‌بن بۆ ڕاکێشانى وه‌به‌رهێنه‌ر و کۆمپانیا بیانییه‌کان بۆ هه‌رێمى کوردستان.
له به‌شێکى دیکه‌ى سمیناره‌که‌دا قوباد تاڵه‌بانى باسى له ستراتیژى حکومه‌ت بۆ جۆراوجۆرکردنى ئابورى هه‌رێم کرد، له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا به گرنگییه‌وه باسى که‌رته‌کانى کشتوکاڵ و پیشه‌سازى کرد، که کۆمپانیا و وه‌به‌رهێنه‌رانى فه‌ڕه‌نسى ده‌توانن به هاوکارى حکومه‌تى هه‌رێم و کۆمپانیا ناوخۆییه‌کان رۆڵى گرنگ ببینن له په‌ره‌پێدانیان.
جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت وتیشى:"بۆئه‌وه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم و حکومه‌تى فیدراڵ تواناى زیاتریان هه‌بێت بۆ ڕاکێشانى وه‌به‌رهێنه‌رى بیانى پێویستیان به ئارامى و سه‌قامگیرى سیاسى هه‌یه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش رێککه‌وتنى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا یارمه‌تیده‌رێکى به‌هێز ده‌بێت بۆ دابینکردنى ئارامى و به‌رقه‌رارکردنى سه‌قامگیرى له هه‌مو عێراقدا".
