وه‌فدى هه‌رێم و کازمى تاوتوێى پرۆژه بودجه ده‌که‌ن

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
مسته‌فا کازمی، سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق و وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم به سه‌رۆکایه‌تى قوباد تاڵه‌بانی، جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم کۆبونه‌وه‌و پرسى بودجه‌و هێرشه‌ى موشه‌کییه‌که‌ى سه‌ر هه‌ولێریان تاوتوێ کرد.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 18ى شوباتى 2021، به‌پێى به‌یاننامه‌یه‌کى نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، مسته‌فا کازمى پێشوازى کردوه له وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به سه‌رۆکایه‌تى قوباد تاڵه‌بانی، جێگرى سه‌رۆک وه‌زیرانى هه‌رێم و له کۆبونه‌وه‌یه‌کدا باسیان له دۆخى سیاسى و ئه‌منى و پرسه نیشتمانییه‌کان کردوه.
به‌پێى به‌یاننامه‌که له کۆبونه‌وه‌که‌دا تاوتوێى هێرشه "تیرۆریستییه‌که‌ی" سه‌ر شارى هه‌ولێر کراوه‌و باسیش له یه‌کخستنى هه‌وڵه ئه‌منى و هه‌واڵگرییه‌کان کراوه له‌گه‌ڵ حکومه‌تى هه‌رێم.
هه‌روه‌ک له کۆبونه‌وه‌که‌دا تاوتوێى ئه‌و دۆسیانه‌ش کراوه که په‌یوه‌ندییان به بودجه‌ى عێراقه‌وه هه‌یه‌و به‌شێوه‌یه‌ک گه‌ره‌نتى دابه‌شکردنێکى عادیلانه‌ى سه‌روه‌رت و سامان به‌سه‌ر هاوڵاتیانى عێراقدا به‌بێ جیاوازى زامن بکات و هاوتا بێت له‌گه‌ڵ ده‌ستورو بنه‌ماکانیدا.
