هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر: له‌ژماره‌ى پرۆژه‌کانى وه‌به‌رهێناندا سلێمانى ده‌بێته یه‌که‌م
"له‌ماوه‌ى ساڵى رابردودا ، بڕى ملیارێک و چل و حه‌وت ملیۆن دۆلارى بۆ ته‌رخانکراوه"

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر رایگه‌یاند:" شارى سلێمانى له‌ژماره‌ى پرۆژه‌کانى وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه‌گوزاریدا بووه‌ته یه‌که‌م شار و له‌ماوه‌ى ساڵى رابردودا بڕى ملیارێک و چل و حه‌وت ملیۆن دۆلارى بۆ ته‌رخانکراوه".
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر پارێزگارى سلێمانى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 18ى شوبات رایگه‌یاند سلێمانی، بۆ یه‌که‌مجار له ژماره‌ى پڕۆژه‌کانى وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه‌گوزاریدا، ده‌بێته یه‌که‌م که له‌نێوان ساڵى 2020 و سه‌ره‌تاى 2021دا، به‌هه‌وڵى مکوڕانه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان و ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان و پارێزگاى سلێمانی، به‌ڕێوه‌به‌رێتییه گشتییه‌کانى وه‌به‌رهێنان، کشتوکاڵ، شاره‌وانییه‌کان، سه‌رۆکایه‌تیى شاره‌وانیی، فه‌رمانگا په‌یوه‌ندیداره‌کانى دیکه له حکومه‌تى خۆجێیى سلێمانی، به‌ده‌ستپێشخه‌ریى و به‌شداریى که‌رتى تایبه‌تى نیشتمانیى و وه‌به‌رهێن و سه‌رمایه‌گوزاره نیشتمانییه‌کان، "له ماوه‌ى یه‌ک ساڵى ڕابردودا، بڕى ملیارێک و چل و حه‌وت ملیۆن دۆلار له‌رێگه‌ى 34 پڕۆژه‌وه له‌سنورى پارێزگاکه‌دا خراوه‌ته‌گه‌ڕ.
پارێزگارى سلێمانى راشیگه‌یاند:" ئه‌و بڕه پاره‌یه بۆ سلێمانی، بۆ یه‌که‌مجاره له 30 ساڵى ڕابردودا ده‌گاته پله‌ى یه‌که‌م له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى کوردستان".
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر پێشیوابوو ئه‌م هه‌وڵانه هه‌وڵێکى به‌رنامه‌بۆدانراوى شیاوانه‌یه بۆ بوژاندنه‌وه‌ى ئابوریی، سه‌رمایه‌گوزاریی، بوژاندنه‌وه‌ى بازاڕ، نه‌چونه‌ده‌ره‌وه‌ى دراوى قورس، به‌کارهێنانى که‌ره‌سته‌ى خۆماڵیى و دروستکردنى هه‌زاران ده‌رفه‌تى کار، که هه‌مو ئه‌مانه به‌رهه‌مى ئارامیى و سه‌قامگیریى و پلانى نوێى حکومه‌تى هه‌رێم و حکومه‌تى خۆجێیى سلێمانییه بۆ نه‌هێشتنى ڕۆتین و قۆرخکاریی، دروستکردنى زه‌مینه‌یه‌کى شیاوى شه‌فاف و دادپه‌روه‌رانه له‌م بواره ستراتیژییه هه‌ستیار و به‌هاداره‌دا.
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر به‌ناوى پارێزگاى سلێمانییه‌وه پیرۆزبایى له خه‌ڵک و پارێزگاى سلێمانى ده‌کات و ده‌ڵێت:"سوپاسى هه‌موو ئه‌وانه ده‌که‌ین که له پێشه‌وه ئاماژه‌مان بۆ ڕۆڵ و هه‌وڵ و بڕیارى شیاوانه‌یان کردوه".
"له دواى ئازادییه تایبه‌تیی، گشتیی، میدیایی، سیاسییه‌کان، ڕۆشنبیریی، کرانه‌وه‌ى کۆمه‌ڵایه‌تیی، به‌شداریى کارایانه سلێمانى گه‌یشتوه‌ته پله‌ى یه‌که‌م"، هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر وا ده‌ڵێت.
