نێچیرڤان بارزانى له‌باره‌ى سزادانى پێنج رۆژنامه‌نوسه‌که‌ى بادینان راگه‌یه‌ندراوێکى بڵاوکرده‌وه
"ئه‌وه دوا بڕیار نییه... چاودێرى ئه‌و پرسه ده‌که‌ین"

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له‌باره‌ى سزادانى پێنج راگیرا‌و له هه‌ولێر ده‌ڵێت:" ئه‌وه دوا بڕیار نییه، به‌پێى یاساش مافى سزادراوانه تانه له بڕیاره‌که بده‌ن"، ده‌شڵێت: "چاودێریى ئه‌و پرسه ده‌که‌ین، جه‌خت له سه‌روه‌ریى یاسا و رێزگرتن له سه‌ربه‌خۆییى بڕیارى دادگه و له پره‌نسیپه‌کانى مافى مرۆڤ ده‌که‌ینه‌وه".
ده‌قى راگه‌یێندراوى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان:
ڕۆژی سێشه‌ممه 2021/2/16 بڕیارى دادگا بۆ سزادانى چه‌ند ڕاگیراوێک نیگه‌رانى دروست کردووه، به‌ڵام ئه‌وه دوا بڕیار نییه. به‌پێى یاسا، مافى سزادراوانه تانه له بڕیاره‌که بده‌ن، دادگاى پێداچوونه‌وه‌ش ئه‌رکیه‌تى به پشتبه‌ستن و ڕێزگرتن له یاسا و مافه‌کانى مرۆڤ و مافى یاساییى سکاڵالێکراو و سکاڵاکار، به که‌یسه‌که‌دا بچێته‌وه تا هه‌مووان هه‌ست بکه‌ن وه‌ک یه‌ک مافیان پارێزراوه.
لاى خۆمانه‌وه چاودێریى ئه‌و پرسه ده‌که‌ین، جه‌خت له سه‌روه‌ریى یاسا و ڕێزگرتن له سه‌ربه‌خۆییى بڕیارى دادگا و له پره‌نسیپه‌کانى مافى مرۆڤ ده‌که‌ینه‌وه. ده‌بێت یاسا سه‌روه‌ر بێت و هیچ لایه‌ن و که‌سێک مافى ده‌ستوه‌ردانیان له کاروبارى دادگادا نییه.
گه‌لى کوردستان هه‌رگیز پاشه‌کشه له ئازادى ناکات، ڕێگه‌ش نادرێت ئازادى بۆ له‌باربردنى خودى ئازادی، خراپ به‌کار بهێنرێت. پاراستن و چه‌سپاندن و په‌ره‌پێدانى ئازادى و دیموکراسی، بریتییه له سه‌روه‌ریى یاسا و سه‌ربه‌خۆییى دادگا، سه‌ربه‌خۆییى دادگاش له چۆنیه‌تیى کارى دادگا و دادوه‌رانه‌وه ده‌بینرێت. دادگا و دادوه‌رانى به‌ڕێز ده‌بێت شکۆى سه‌ربه‌خۆییى خۆیان له‌پێناو سه‌روه‌ریى یاسادا بپارێزن، تا شکۆى مرۆڤ و شکۆى وڵات له سایه‌ى شکۆى یاسادا پارێزراو بێت.
داوا له هه‌موو لایه‌ک ده‌که‌م له‌گه‌ڵ ماف و ئازادییان له ڕه‌خنه‌گرتن و له دروستکردنى فشارى مه‌ده‌نیانه به‌رانبه‌ر هه‌ر بڕیارێک، کارێکى وا نه‌که‌ن بێمتمانه‌یى به دادگا و یاسا و هه‌رچى داموده‌زگایه دروست بکرێت، چونکه بێمتمانه‌یى به سه‌روه‌ریى یاسا، وا ده‌کات ئیتر که‌س له سه‌ر و ژیان و که‌رامه‌ت و ماڵ و سامان و داهاتووى خۆى، دڵنیا نه‌بێت. با ڕه‌خنه و کاره‌کانمان بۆ باشترکردن و سه‌روه‌رکردنى یاسا بێت، بۆ ڕووخاندنى متمانه‌ى خه‌ڵک نه‌بێت به یاسا و دادگا و دامه‌زراوه فه‌رمییه‌کان.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان
2021/2/18
