قوباد تاڵه‌بانى داوا له دادگاى پێداچونه‌وه ده‌کات بڕیارى دروست بدات

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
قوباد تاڵه‌بانی، جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند:"بڕیاره‌که‌ى دادگاى هه‌ولێر بۆ سزادانى پێنج له ده‌ستگیرکراوانى بادینان، گومانى لاى هاوڵاتیان دروست کردووه".
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 19ى شوباتى 2021، قوباد تاڵه‌بانی، له‌باره‌ى که‌یسى سزادراوانى بادینان به میدیاى ره‌سمى یه‌کێتی، راگه‌یاند: ئه‌و بابه‌ته پرسێکی یاساییه، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌کى گشتى گومانى لاى ھاوڵاتیان درووستکردوه‌و ئه‌مه‌ش ده‌بێته مایه‌ى له‌که‌دارکردنى ناو و ناوبانگى ھه‌رێمى کوردستان."
هه‌روه‌ها جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم راشیگه‌یاند:"بۆیه داواکارم؛ داواکارى گشتى رۆڵى خۆى بگێڕێت و له‌دادگاى ته‌مییزیشدا بڕیارى دروست بدرێت که تێیدا سه‌روه‌رى یاسا‌و ئازادى و دیموکراسى پارێزراو بێت."

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار