کۆمه‌ڵى ئیسلامى، پاشگرى ئیسلامى لێکرده‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
که‌مێک به‌ر له‌ئێستاو له‌میانى دانیشتنى دووه‌مین رۆژى کۆنگره‌ى چواره‌می کۆمه‌ڵى ئیسلامیی، ئه‌ندامانى کۆنگره، ده‌نگیاندا به‌گۆڕینی ناوى حزب له(کۆمه‌ڵى ئیسلامی)یه‌وه بۆ (کۆمه‌ڵى دادگه‌ریى کوردستان)، (جماعه العدل الکردستانیه/ العراق.
له‌په‌یڕه‌وى ناوخۆى کۆمه‌ڵى ئیسلامى کوردستان بڕگه‌یه‌کى یاسایى هه‌یه که کۆنگره به‌رزترین ده‌سه‌ڵاتى هه‌یه له‌کۆمه‌ڵى ئیسلامی‌دا.
کۆمه‌ڵى ئیسلامى پرسى گۆڕینى ناوه‌که‌ى خسته به‌ر باس‌و گفتوگۆ، ئه‌ندامانى کۆنگره‌ى چواره‌مى کۆمه‌ڵ تاوتوێى چڕى ئه‌و بابه‌ته‌یان کرد، له‌ئه‌نجامدا به‌ده‌نگى زۆرینه‌ى ئه‌ندامانى کۆنگره‌ى چواره‌مى کۆمه‌ڵى ئیسلامی، ناوى حزب له (کۆمه‌ڵى ئیسلامیی) گۆڕدرا بۆ ( کۆمه‌ڵى دادگه‌ریى کوردستان) (جماعه العدل الکردستانیه/ العراق).
هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵى ئیسلامى کوردستان له 31ـى ئایارى 2001 راگه‌یه‌نراوه، تا ئێستا سێ کۆنگره‌ی به‌ستوه‌و ماوه‌ی دو ڕۆژیشه کاره‌کانی کۆنگره‌ى چواره‌می ئه‌و حیزبه له‌شاری سلێمانی به‌رده‌وامه.
