ئه‌مریکا له‌باره‌ى ده‌ستگیرکراوه‌کانى بادینان راگه‌یه‌ندراوێکى بڵاوکرده‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
نێرده‌ى ولایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مه‌ریکا له‌باره‌ى حوکمدانى ده‌ستگیرکراوه‌کانى بادینانه‌وه رایگه‌یاند:" کۆمه‌ڵگا دیموکراتیه‌کان ڕێز له ئازادیى ڕاده‌ربڕین ده‌گرن و پشتیوانى له تواناى ڕاگه‌یاندکاران ده‌که‌ن بۆ ئه‌نجامدانى کاره‌کانیان به بێ ترس له تۆڵه لێسه‌ندنه‌وه".
ده‌قى راگه‌یه‌نراوى نێرده‌ى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا ..
به‌وردى چاودێرى ده‌ستگیرکردن و پاشان دادگایکردنه‌کانى ئه‌م دواییه‌ى ڕۆژنامه‌نووسان و چالاکوانانمان کردووه. ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا ده‌رباره‌ى پرسى ئازادیى ڕاده‌ربڕین و له‌و نێوه‌نده‌شدا ئازادى بۆ ڕاگه‌یاندکاران به‌رده‌وام له په‌یوه‌ندیدا بووه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى حکومه‌تى هه‌رێمی_کوردستان و به‌رده‌وامیش ده‌بێت له‌سه‌ری.
کۆمه‌ڵگا دیموکراتیه‌کان ڕێز له ئازادیى ڕاده‌ربڕین ده‌گرن و پشتیوانى له تواناى ڕاگه‌یاندکاران ده‌که‌ن بۆ ئه‌نجامدانى کاره‌کانیان به بێ ترس له تۆڵه لێسه‌ندنه‌وه".
ئۆفیسى راگه‌یاندنى نێرده‌ى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا
