کۆمه‌ڵى دادگه‌ریى کوردستان به‌لاغى کۆتایى به‌ستنى کۆنگره‌که‌ى بڵاوکرده‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
کۆمه‌ڵى دادگه‌ریى کوردستان ئه‌مڕۆ هه‌ینی، به‌لاغى کۆتایى چواره‌مین کۆنگره‌ى بڵاوکرده‌وه و به‌رنامه‌ى کارى سیاسى و ستراتیژى حزبه‌که‌ى ئاشکراکرد.
ئه‌مڕۆ کۆمه‌ڵى دادگه‌ریى کوردستان کۆتایى به به‌ستنى چواره‌مین کۆنگره‌ى خۆى هێنا و ناوى حزبه‌که‌شى له "کۆمه‌ڵى ئیسلامى کوردستان"ه‌وه بۆ "کۆنگره‌ى دادگه‌ریى کوردستان" گۆڕى.
ده‌قى به‌لاغى کۆمه‌ڵى دادگه‌رى کوردستان:
بسم الله الرحمن الرحیم
(و أمرهم شوری بینهم)
جه‌ماوه‌ری کوردستان
پارت و لایه‌نه سیاسییه‌کان
ئه‌ندام و لایه‌نگرانی کۆمه‌ڵی دادگه‌ریى کوردستان
کۆمه‌ڵی ئیسلامیی کوردستان له ڕۆژانی 18-19ـی شوباتی 2021 به‌رامبه‌ر 6-7ره‌جه‌بی 1442ک، کۆنگره‌ی چواره‌می خۆی له شاری سلیمانی به ئاماده‌بونی 892 ئه‌ندام ئه‌نجامدا که به‌شێکی به‌رچاوی له خوشکان و گه‌نجان بون.
هه‌رچه‌نده کۆنگره‌ی چواره‌م به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی په‌تای کۆرۆنا ماوه‌ی ساڵێک له واده‌که‌ی خۆی دواکه‌وت به‌ڵام سوپاس بۆ خودا تواندرا له هه‌لومه‌رجێکی ناسک و دژوار که وڵاته‌که‌مان پێیدا تێپه‌ێ ده‌بێت، ببه‌سترێت.
کۆنگره له‌کاتێکدایه که به‌هۆی باری سه‌ختی بژێوی و ته‌نگژه سیاسییه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و به‌غدا، هه‌روه‌ها قه‌یرانی حوکمڕانی له هه‌رێمی کوردستان که چه‌ندین ساڵه به ده‌ستی نادادپه‌روه‌ری و قۆرخکاری و هه‌ژمونی حزب به‌سه‌ر دام و ده‌زگاکان ده‌ناڵێنێت.
کۆنگره‌یه‌ی کۆمه‌ڵی ئیسلامیی به چه‌ند قۆناغێک تێپه‌ڕێوه که بریتیى بون له کۆبونه‌وه گشتییه‌کانی ئه‌ندامان و پاشان به‌ستنی کۆنفرانسه ناوچه‌ییه‌کان، که تێیدا وێڕای هه‌ڵبژاردنی به‌رپرسی مه‌ڵبه‌نده‌کان، گفتوگۆی تێر‌و ته‌سه‌لیش کراوه سه‌باره‌ت به په‌یره‌وی نێوخۆ، وه له دوا قۆناغیشدا کۆنگره‌ی چواره‌م ده‌ستی به کاره‌کانی کرد بۆ ته‌واوکردنی پرۆسه‌کانی تر، وه‌کو هه‌ڵبژاردنی سه‌رکردایه‌تی و یه‌کلاکردنه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌تانه‌ی ڕاجیاوازییان هه‌ڵده‌گرت له‌ناو په‌یڕه‌وی نێوخۆ‌و شیکردنه‌وه‌ی بارودۆخی سیاسیی و داڕشتنی سیاسه‌تی تازه‌ی کۆمه‌ڵی ئیسلامیی.
کۆنگره‌ی چواره‌م له رۆژی یه‌که‌می کاره‌کانیدا که به ئاماده‌بونی نوێنه‌رانی کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کان و لیژنه‌یه‌کی یاسایى له پارێزگای سلێمانی به‌ڕێوه‌چو، تیایدا وتاری سیاسیی کۆمه‌ڵی ئیسلامیی له‌لایه‌ن مامۆستا عه‌لی باپیر وه‌ک سه‌رۆکی کۆنگره پێشکه‌ش کرا، که وێرای هه‌ڵسه‌نگاندنى کاری نێوان کۆنگره‌ی سێیه‌م و چواره‌م؛ سوپاسی سه‌رجه‌م کادیرو ئه‌ندام و ده‌زگاکانی کۆمه‌ڵی کرد‌و هه‌ڵوێست و سیاسه‌ته‌کانی کۆمه‌ڵ جێی هیواو ئومێدی خه‌ڵکی کوردستان بوه، له وتاره‌که‌دا جه‌خت کرایه‌وه له‌سه‌ر بنه‌ماکانی کار‌و سیاسه‌ت و هه‌ڵوێستی کۆمه‌ڵی ئیسلامیی، که بریتین له پابه‌ندیی به شه‌ریعه‌ت و مانه‌وه له سه‌نگه‌ری سته‌ملێکراوان و کاری ئۆپۆزسیۆنیی به‌شێوازی تایبه‌تی خۆی، که ڕه‌خنه‌گرتنه له ده‌سه‌ڵات بۆ ڕاستکردنه‌وه‌ی، هه‌روه‌ها جه‌ختکرنه‌وه له‌سه‌ر بوژاندنه‌وه‌ی به‌ها ڕه‌وشتیی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌کان و کاری پێکه‌وه‌یی به‌مه‌به‌ستی چاکسازیی و دادپه‌روه‌ریی.
ته‌وه‌رێکی تری کاره‌کانی ڕۆژی یه‌که‌می کۆنگره، هه‌ڵبژاردنی که‌سی یه‌که‌می حزب بو؛ که تیایدا ئه‌ندامانی کۆنگره به‌ڕێز مامۆستا عه‌لی باپیریان هه‌ڵبژارده‌وه به که‌سی یه‌که‌می کۆمه‌ڵ و هیچ که‌سێکی تر خۆی بۆ ئه‌و پۆسته کاندید نه‌کرد.
پاشان کۆنگره دوای یه‌کلاکردنه‌وه‌ی هه‌ندێک بڕگه‌ی په‌یوه‌ندیدار به هه‌ڵبژاردنی سه‌رکردایه‌تی؛ ده‌ستی کرد به پرۆسه‌ى هه‌لبژاردن به سه‌رپه‌رشتی نوێنه‌ری یاسایی پارێزگای سلێمانی که (68) کاندید خۆیان پاڵاوت بۆ پڕکردنه‌وه‌ی (22) پۆستی سه‌رکردایه‌تی، ئه‌و پرۆسه‌یه (6) کاتژمێری خایاند و تا کاتێکی دره‌نگی شه‌و به‌رده‌وام بو، پاشان ده‌ستکرا به جیاکردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان و تا پێش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ینی (19/2/2021) به‌رده‌وام بو .
له‌م کۆنگره‌یه‌دا ڕێژه‌ی نوێنه‌رایه‌تی (کۆتا) ـی خوشکان له سه‌رکردایه‌تی له (15%) زیادکرا بۆ (20%)، که ئه‌وه‌ش ده‌رخه‌ری ئه‌و ڕاستیه‌یه که کۆمه‌ڵ گرنگی تایبه‌ت به خوشکان ده‌دات و کارده‌کات بۆ به‌ره‌و پێشبردنی ڕۆڵی ئافره‌ت له سه‌رکردایه‌تیکردنی کۆمه‌ڵگا.
له ڕۆژی دوه‌می کۆنگره‌دا، ئه‌ندامان به جۆش و خرۆشێکی زۆره‌وه ئاماده‌ی ناو هۆڵی کۆنگره بون، پێش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی دوه‌می کۆنگره، لیژنه‌ی یاسایی پارێزگای سلێمانی، ناوی ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی هه‌ڵبژێردراوی کۆنگره‌ی ڕاگه‌یاند، که بریتی بون له (4) ئافره‌ت و (18) پیاو.
هه‌ر له ڕۆژی دوه‌م بۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌ی ڕاجیاییه‌کانی تایبه‌ت به په‌یڕه‌وی ناوخۆ، زۆرترین گفتوگۆ سه‌باره‌ت به ناوی (کۆمه‌ڵی ئیسلامیی کوردستان) له که‌ش و هه‌وایه‌کی ئازادانه‌دا به‌ڕێوه‌چو، ئه‌ندامان له‌نێوان گۆڕینی ناوی کۆمه‌ڵی ئیسلامی کوردستان و مانه‌وه‌ی وه‌ک خۆى گفتوگۆیان کرد، له ئه‌نجامدا ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵ به زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیاریاندا به گۆڕینی ناوی (کۆمه‌ڵی ئیسلامیی کوردستان) بۆ (کۆمه‌ڵی دادگه‌ریى کوردستان) که ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه که کۆمه‌ڵ چۆن توانی گۆڕانکاری ناوخۆیی ئه‌نجام بدات بۆ کرانه‌وه‌ی زیاتر به‌ڕوی کۆمه‌ڵگادا، به هه‌مان شێوه توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه ببێته هێزێکی کاریگه‌ر بۆ ئه‌نجامدانی گۆڕانکاریی له واقعی سیاسیى و کۆمه‌ڵایه‌تى له کوردستان و ناوچه‌که‌دا.
کۆمه‌ڵی دادگه‌ریى کوردستان له میانی ئه‌و کۆنگره‌یه‌دا کاری سیاسى و ستراتیجی خۆی له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایانه په‌ره پێده‌دات:
1.خه‌ڵکی کوردستان شایسته‌ی سیستمێکی حوکمڕانی شه‌فاف و دادگه‌رانه‌یه که هاوڵاتیبون پێوه‌ری ئه‌رک و مافه‌کانی بێت.
2.ئازادی به‌هایه‌کی گه‌وره‌یه‌و دیاری خودایه بۆ مرۆڤ و به هه‌مو شێوه‌یه‌ک داکۆکی لێده‌که‌ین و دژی به‌رته‌سک کردنه‌وه‌ی ئازادیه سیاسی و مه‌ده‌نى و ڕۆژنامه‌وانییه‌کان.
.
3.کۆمه‌ڵی دادگه‌ریى کوردستان دوپاتی ده‌کاته‌وه له ئاماده‌یی به‌رده‌وامیی بۆ برایه‌تی و یه‌کڕیزی له‌گه‌ڵ هاوئامانجه‌کانمان له هه‌مو ئه‌و هێز و لایه‌نانه‌ی که خزمه‌ت به کاری ئیسلامیی ده‌که‌ن.
4.پێکه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و ئاینیی پێکهاته‌کانی کوردستان بنه‌مایه‌کی کاری کۆمه‌ڵه‌و ئه‌و نیشتمانه به هی هه‌موان ده‌زانین و هه‌موان مافى ژیانێکی شکۆمه‌ندانه‌و ئازادیان تێدا هه‌یه.
5.کاری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه کوردستانییه‌کان، له به‌غدا به مه‌به‌ستی داکۆکیکردن له‌سه‌ر مافه ده‌ستورییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان به‌تایبه‌تی کێشه‌ی ناوچه کوردستانیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان به گرنگ ده‌زانین، وه مامه‌ڵه‌کردنی دادگه‌رانه‌ی لایه‌نه حوکمڕانه‌کان له ناوخۆی هه‌رێم له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی تر زامنی ئه‌و کاره هاوبه‌شه‌مان ده‌بێت.
6.کۆمه‌ڵی دادگه‌ریى کوردستان له ڕێگه‌ی فراکسیۆنه‌کانیه‌وه، له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و په‌رله‌مانی کوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت له داکۆکی کردن له ماف و داخوازییه ڕه‌واکانی خه‌ڵکی کوردستان و ده‌نگێکی بوێر ده‌بێت به ڕوی سته‌م و بێدادی و گه‌نده‌ڵی و قۆرخکاری.
7.سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتوی ئه‌نجومه‌نی نوینه‌ران، کۆمه‌ڵی دادگه‌ریى کوردستان به گوڕ‌و تینه‌وه به‌شداری ئه‌و هه‌ڵبژاردنه ده‌کات و ئاماده‌یی هاوپه‌یمانی هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزو لایه‌نه سیاسیانه‌ی که له‌به‌ره‌ی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیدان له‌پێناو گه‌یاندنی ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له نوێنه‌ران بۆ داکۆکیکردن له مافه ده‌ستوریه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان.
کۆنگره‌ی چواره‌می کۆمه‌ڵی دادگه‌ریى کوردستان
19/شوبات/2021 - 7/ڕه‌جه‌بی/ 1442
