عه‌مار حه‌کیم له‌سلێمانى: نیگه‌رانین له وه‌رنه‌گرتنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم
"کار بۆ ئه‌وه ده‌که‌ین، سه‌رجه‌م عێراقیه‌کان سودمه‌ند بن له داهاتى ئه‌م وڵاته"

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى ره‌وتى حیکمه‌ى نیشتمانى سه‌ردانى سلێمانى کرد و رایگه‌یاند:" کار بۆ ئه‌وه ده‌که‌ین، سه‌رجه‌م عێراقیه‌کان سودمه‌ند بن له داهاتى ئه‌م وڵات، نیگه‌رانین له وه‌رنه‌گرتنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم".
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 20ى شوباتى 2021، عه‌ممار حه‌کیم، سه‌رۆکى ره‌وتى حیکمه‌ى نیشتمانى دواى ئه‌وه‌ى سه‌ردانى مه‌زارى مام جه‌لالى کرد، به رۆژنامه‌نوسانى راگه‌یاند:"سه‌رۆک مام جه‌لال که‌سێکى خۆشه‌ویستى ناو دڵى سه‌رجه‌م عێراقییه‌کان بووه، ئه‌مڕۆ سه‌ردانى مه‌زارى سه‌رۆکێکمان کرد که بۆ سه‌رجه‌م عێراقیه‌کان تێکۆشاوه و به‌رگرى له گه‌لى کورد و عیراقیه‌کان کردوه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، "ئێمه ده‌زانین رۆڵه‌کانى کوردستان خوێنیان له‌پێناو ئازادى خاکه‌که‌یان رشتوه و به‌داخه‌وه نه‌بونى سه‌رۆک مام جه‌لال زیانێکى گه‌وره‌یه بۆ سه‌رجه‌م عێراقیه‌کان، ئێستاش هه‌مو کاره‌کانى ئه‌ومان له‌پێش چاوه که بۆ خزمه‌تى گه‌لى عێراق کردویه‌تى ئه‌و که‌سێکى خۆشه‌ویستى ناو دڵى سه‌رجه‌م عێراقییه‌کان بو".
له ئێستادا عێراق روبه‌ڕوى کۆمه‌ڵێک ئاسته‌نگ بوه‌ته‌وه که‌له سه‌رده‌مى مام جه‌لالدا ئه‌و کێشانه به هه‌وڵى ئه‌و سه‌رکرده‌یه چاره‌سه‌ر ده‌کرا
عه‌ممار حه‌کیم باسى له‌وه‌شکرد، "به‌داخه‌وه له ئێستادا عێراق روبه‌ڕوى کۆمه‌ڵێک ئاسته‌نگ بوه‌ته‌وه که‌له سه‌رده‌مى مام جه‌لالدا ئه‌و کێشانه به هه‌وڵى ئه‌و سه‌رکرده‌یه چاره‌سه‌ر ده‌کرا".
هاوکات، له‌باره‌ى ئامانجى سه‌ردانه‌که‌ى بۆ سلێمانی، حه‌کیم راشیگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ برایانمان له یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگى و کارى سیاسى له عێراق وتوێژ ده‌که‌ین و باس له هه‌وڵه‌کان بۆ تێپه‌ڕاندنى پرۆژه یاساى بودجه ده‌که‌ین، که له به‌رژه‌وه‌ندى سه‌رجه‌م عێراقیه‌کان بێت".
عه‌مار حه‌کیم وتیشى:"وه‌رنه‌گرتنى موچه له‌لایه‌ن فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى کوردستانه‌وه نیگه‌رانى کردوین و کار بۆ ئه‌وه ده‌که‌ین، سه‌رجه‌م عێراقیه‌کان سودمه‌ند بن له داهاتى ئه‌م وڵاته".
