نێچیرڤان بارزانى بۆ عه‌لى باپیر: هه‌موومان پێکه‌وه ڕووبه‌ڕووى ته‌حه‌دییاته‌کان ده‌بینه‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان به‌بۆنه‌ى کۆتایى هاتنى کاره‌کانى کۆنگره‌ى چواره‌مى کۆمه‌ڵ، پیرۆزبایى له عه‌لى باپیر سه‌رۆکى کۆمه‌ڵى دادگه‌رى ده‌کات و ده‌ڵێت:" و هه‌موومان پێکه‌وه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ته‌حه‌دییاتى ئه‌م قۆناغه ھه‌ستیاره و پاراستنى ماف و ده‌سکه‌وته ده‌ستوورییه‌کانى گه‌لى کوردستان ده‌بینه‌وه".
په‌یامى سه‌رۆکى هه‌رێم بۆ عه‌لى باپیر:
به‌بۆنه‌ى کۆتاییهاتنى کاره‌کانى کۆنگره‌ى چواره‌میان و هه‌ڵبژاردنییه‌وه به سه‌رۆکى کۆمه‌ڵى دادگه‌ریى کوردستان، به گه‌رمى پیرۆزبایى له به‌ڕێز مامۆستا عه‌لى باپیر و سه‌رکردایه‌تیى تازه و کادیران و ئه‌ندامان و جه‌ماوه‌رى کۆمه‌ڵ ده‌که‌م و هیواى سه‌رکه‌وتنیان له کار و ئه‌رکه‌کانیاندا بۆ ده‌خوازم.
هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه جه‌خت له گرنگى و پێویستیى ته‌بایى و یه‌کڕیزیى لایه‌نه سیاسییه‌کان و پێکهاته‌کانى هه‌رێمى کوردستان ده‌که‌ینه‌وه، به‌ڕێز مامۆستا عه‌لى باپیر و کۆمه‌ڵى دادگه‌ریى کوردستانیش وه‌ک هێزێکى سیاسیى دیار، ده‌توانن ڕۆڵى به‌رچاویان له‌مباره‌یه‌وه هه‌بێت و هه‌موومان پێکه‌وه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ته‌حه‌دییاتى ئه‌م قۆناغه ھه‌ستیاره و پاراستنى ماف و ده‌سکه‌وته ده‌ستوورییه‌کانى گه‌لى کوردستان و تێپه‌ڕاندنى کێشه و قه‌یرانه‌کان، ته‌با و هاوکار و هه‌ماهه‌نگ بین.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان
2021/2/20
