سه‌باح هه‌ورامى: سه‌ره‌تاى مانگى داهاتوو کۆرۆناى گۆراو به‌هێز ده‌بێت
"وه‌ک ساڵى رابردوو تووشى کاره‌سات نابین و ترس و دڵه راوکێى ناوێت و که‌ره‌نتینه راناگه‌یه‌ندرێت"

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى ئاماژه به‌وه ده‌دات به‌پێى پێشبینى پزیشکانى تایبه‌ت به ڤایرۆسه‌کان" سه‌ره‌تاى مانگى داهاتوو کۆرۆناى گۆراو به‌هێز ده‌بێت"، ده‌شڵێت:" وه‌کو ساڵى رابردوو تووشى کاره‌سات نابین و ترس و دڵه راوکێى ناوێت و که‌ره‌نتینه راناگه‌یه‌ندرێت".
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 20ى شوباتى 2021، سه‌باح هه‌ورامى، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند:" ماوه‌ى چه‌ند رۆژێکه که‌ره‌نتینه‌و کۆرۆنا باسى لێ ده‌کرێت، ئاماره‌کان له‌پارێزگاکانى خواروى عێراق زیادیان کردووه، وڵاتانى ده‌وروبه‌رمان ژماره‌ى توشبوون زۆر زۆره، گه‌شتیاران رووده‌کاته هه‌رێم، به‌پێى لێکدانه‌وه‌ى پزیشکانى کۆرۆنا سه‌ره‌تاى مانگى سێ سه‌رهه‌ڵدانى کۆرۆناى گۆراو ده‌بێت و چه‌ند مانگێک به‌هێز ده‌بێت و دواتر که‌مده‌بێته‌وه".
ناوبراو راشیگه‌یاند:" ئێمه له پارێزگاى سلێمانى زۆر که‌مى تووش بوو هه‌یه، ئه‌وانه‌شى تووش ده‌بن له‌سه‌دا 50% ئه‌وانه‌ن له ده‌ره‌وه‌ى سلێمانین و دێنه‌وه، رێژه‌ى مردن زۆر زۆر که‌مه، ئه‌مه ماناى وا نییه به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت".
هه‌روه‌ها سه‌باح هه‌ورامى ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که له پارێزگاى سلێمانى که‌ره‌نتینه راناگه‌یه‌ندرێت و پێویست به ترس و دڵه راوکێ ناکات، وتیشى:" له پارێزگاى سلێمانى نیوه‌ى دانیشتوانه‌که‌ى به‌رگرى جه‌سته‌یان وه‌رگرتووه‌و وه‌کو وایه ڤاکسینى دژه کۆرۆنایان وه‌رگرتبێت".
