هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر: لامه‌رکه‌زى هه‌رێم به‌هێز ده‌کات
.jpg)
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
پارێزگاى سلێمانى رایگه‌یاند:" هه‌مو لایه‌ک پشتیوانى لامه‌رکه‌زیى کارگێڕى و دارایى ده‌که‌ن و هه‌رێمى کوردستان به‌هێز ده‌کات".
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 20ى شوباتى 2021، له سلێمانى "دیدارى سلێمانى بۆ لامه‌رکه‌زییه‌ت" هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر پارێزگارى سلێمانی، راگه‌یاند:"هه‌موو لایه‌ک پشتیوانى له لامه‌رکه‌زى کارگێڕى و دارایى ده‌که‌ن، بۆئه‌وه‌ى داهات و ده‌سه‌ڵات له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌رک و به‌رپرسیارییه‌تى دابه‌شبکرێت، جێبه‌جێکردنى ده‌سه‌ڵاتى لامه‌رکه‌زیش له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه قه‌واره‌ى هه‌رێمى کوردستان پته‌وتر ده‌کات".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"په‌یڕه‌وکردنى سیسته‌مى لامه‌رکه‌زى ده‌توانێت پێگه‌و هه‌یکه‌لى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به‌هێزتر بکات و ئاماده‌یى داموده‌زگاکان و هاوڵاتیان له سیستمى حکومڕانیدا پته‌وتر بکات".
هاوکات، پارێزگارى سلێمانى به‌پێویستى داده‌نێت لامه‌رکه‌زییه‌ت به جۆرێک بێت حکومه‌ت له رێگه‌ى وه‌زاره‌ته‌کانه‌وه ده‌سه‌ڵاته‌کان شۆڕبکاته‌وه، خۆى له روى سیاسى و ئه‌منى و سه‌ربازییه‌وه چاو‌دێر بێت به‌سه‌ر جێبه‌جێکردنى ده‌سه‌ڵاته‌کانه‌وه".
