وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم: کۆرۆناى گۆراو له‌هه‌رێمى کوردستاندا بوونى هه‌یه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند:" پێنج تووشبووى گومانلێکراوى کۆرۆناى گۆڕاو تۆمارکراون و به ئامێرى تایبه‌ت دڵنیاده‌کرێته‌وه و رایده‌گه‌یێنین که‌وا جۆرى نوێى ڤایرۆسى کۆرۆنا له هه‌رێمى کوردستان بوونى هه‌یه".
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 20شوباتى 2021، ئاسۆ حه‌وێزی، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى هه‌رێمى کوردستان له‌باره‌ى پشکنینى ڤایرۆسى کۆرۆناى گۆڕاو رایده‌گه‌یێنێت، هه‌موو پێداویستییه‌کانى ده‌ستنیشانکردن له ئامێرى تایبه‌تمه‌ند و پشکنینى تایبه‌ت به ڤایرۆسه‌که دابینکراوه.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"له‌ڕووى خۆپارێزى و پرۆتۆکۆلى چاره‌سه‌رکردن هیچ جیاوازییه‌کى نییه له‌گه‌ڵ جۆره باوه‌که‌ى کۆرۆنا، به‌ڵام به هه‌ستیارییه‌وه چاودێرى ئه‌و ڤایرۆسه ده‌که‌ین".
هاوکات، له به‌شێکى دیکه‌ى راگه‌یێندراوه‌که‌دا هاتووه که سامان به‌رزنجی، وه‌زیرى ته‌ندروستیى هه‌رێمى کوردستان ته‌ندروستیى پارێزگا و ئیداره‌کانى راسپاردووه بۆ ئاماده‌کارى ته‌واو بۆ پشکنین له بازگه‌کان و فڕۆکه‌خانه‌کان و، به‌دواداچوونى به‌رکه‌وته‌کانیان و ئاماده‌کاریى ته‌واو هه‌یه بۆ هه‌ر رێکارێک که بڕیارى لێ بدرێت بۆ پشکنینى هه‌ر که‌سێک که له پارێزگاکانى دیکه‌ى عێراق ده‌چنه هه‌رێمى کوردستان.
راگه‌یێندراوه‌که‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له کاتێکدایه دوێنێ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى هه‌رێمى کوردستان ئامارى 24 کاژێرى تووشبوون، چاکبوونه‌وه و گیانله‌ده‌ستدانى به کۆرۆنا بڵاوکرده‌وه و، تێیدا هاتبوو له کۆى پێنج هه‌زار و 735 پشکنین، 131 تووشبوو تۆمارکراون، هه‌روه‌ها هیچ تووشبوویه‌کیش گیانى له‌ده‌ستنه‌داوه.
تائێستا، به‌پێى ئاماره‌کانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى هه‌رێمى کوردستان، 107 هه‌زار و 549 تووشبووى کۆرۆنا ده‌ستنیشانکراون، 102 هه‌زار و 843 تووشبوو چاکبوونه‌ته‌وه و سێ هه‌زار و 504 تووشبوویش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
