مه‌سرور بارزانى په‌یامێک بۆ عه‌لى باپیر ده‌نێرێت

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم په‌یامێکى ئاراسته‌ى عه‌لى باپیر، سه‌رۆکى کۆمه‌ڵى دادگه‌رى کوردستان ده‌کات و ده‌ڵێت:" هیوادارم کۆمه‌ڵى دادگه‌ریى کوردستان و گشت هێز و لایه‌نه‌کانى کوردستان، یه‌کڕیز و هاوهه‌ڵوێست بن".
په‌یامى مه‌سرور بارزانى بۆ عه‌لى باپیر:
په‌یامى پیرۆزبایى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بۆ به‌ڕێز عه‌لى باپیر سه‌رۆکى کۆمه‌ڵى دادگه‌ریى کوردستان.
به‌ڕێز مامۆستا عه‌لى باپیر سه‌رۆکى کۆمه‌ڵى دادگه‌ریى کوردستان.
به بۆنه‌ى کۆتاییهاتنى کاره‌کانى کۆنگره‌ى چواره‌مى کۆمه‌ڵى دادگه‌ریى کوردستان و هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى به‌ڕێزتان به سه‌رۆکى کۆمه‌ڵى دادگه‌ریى ، گه‌رمترین پیرۆزبایى له ئێوه‌ى به‌ڕێز و سه‌رکردایه‌تى و گشت ئه‌ندامانى کۆمه‌ڵى دادگه‌ریى کوردستان ده‌که‌م و هیواى سه‌رکه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم.
هیوادارم کۆمه‌ڵى دادگه‌ریى کوردستان و گشت هێز و لایه‌نه‌کانى کوردستان ، یه‌کڕیز و هاوهه‌ڵوێست بن له پشتیوانیکردن و داکۆکیکردن له قه‌واره‌ى ده‌ستووریى هه‌رێمى کوردستان و دابینکردنى ماف و داوا ڕه‌واکانى خه‌ڵکى کوردستان .
مه‌سرور بارزانى
سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان
