ته‌ندروستى هه‌رێم: پێنج تووشبووه‌که‌ى کۆرۆناى گۆراو له هه‌ولێره
.jpg)
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمى کوردستان راگه‌یاند، ئه‌نجامى پشکنینى پێنج گومانلێکراوه‌که‌ى کۆرۆناى گۆڕاو ده‌رکه‌وتوه که سه‌رجه‌میان هه‌ڵگرى ڤایرۆسى گۆڕاوى کۆرۆنان و له پارێزگاى هه‌ولێردان.
ئاسۆ حه‌وێزی، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمى کوردستان به‌هاوڵاتى وت:" دواى ئه‌نجامدانى سێ پشکنین ئه‌نجامى پێنج گومانلێکراوه‌که‌ى کۆرۆناى گۆڕاو ده‌رکه‌وتوه که سه‌رجه‌میان هه‌ڵگرى ڤایرۆسى گۆڕاوى کۆرۆنان و سه‌رجه‌م تووبووه‌کان له پارێزگاى هه‌ولێردان".
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمى کوردستان دوێنێ شه‌ممه له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه، سه‌باره‌ت به زنجیره‌ى نوێى ڤایرۆسى کۆرۆنا، هه‌موو پێداویستیه‌کانى ده‌ستنیشانکردن له ئامێرى تایبه‌تمه‌ند و تێستى تایبه‌ت به‌م ڤایرۆسه دابینکراوه.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار