عه‌مار حه‌کیم: پشتگیرى رێککه‌وتن و راده‌ستکردنى نه‌وتى هه‌رێم ده‌که‌ین

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆکى ڕه‌وتیى حیکمه‌ى نیشتمانى و هاوپه‌یمانى عیراقیون کۆبوه‌وه و تێیدا عه‌مار حه‌کیم پشتگیرى خۆى بۆ رێکه‌وتنى هه‌ولێرو به‌غداو راده‌ستکردنى نه‌وتى هه‌رێم کرده‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 21ى شوباتى 2021، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، له‌گه‌ڵ عه‌ممار حه‌کیم، سه‌رۆکى ڕه‌وتیى حیکمه‌ى نیشتمانى و هاوپه‌یمانى عیراقیون کۆبوه‌وه.
له‌کۆبوونه‌وه‌که‌دا عه‌ممار حه‌کیم ڕایگه‌یاند:"هه‌رێمى کوردستان به دۆست و هاوپه‌یمانیى خۆمان ده‌زانین و پێویسته ده‌ستوور، بکرێته بنه‌ماى چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى نێوان هه‌رێمى کوردستان و حکومه‌تى فیدراڵی".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"ئێمه پشتگیریى ئه‌و ڕێککه‌وتنه ده‌که‌ین که له نێوان حکومه‌تى هه‌رێم و حکومه‌تى فیدراڵى هاتووه‌ته ئاراوه له سه‌ر بودجه‌ى عێراق بۆ ساڵى 2021 و هیوادارین له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، ده‌نگى له سه‌ر بدرێت".
له‌به‌رامبه‌ردا مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم جه‌ختیکرده‌وه که هه‌رێم، هه‌میشه له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌رى بنه‌ڕه‌تى کێشه‌کان بووه له‌گه‌ڵ حکومه‌تى فیدراڵى له سه‌ر بنه‌ماى دابینکردنى ماف و شایسته ده‌ستوورییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان و پاراستنى تایبه‌تمه‌ندى و قه‌واره‌ى فیدراڵى هه‌رێم و له‌به‌رچاوگرتنى پرنسیپه‌کانى هاوسه‌نگى و شه‌راکه‌ت و سازان.
