وه‌زیرى ته‌ندروستى: کۆرۆناى گۆراو خێرا بڵاوده‌بێته‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زیرى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند:" رۆژانه ئه‌م جۆره ڤایرۆسه نوێیه ده‌ستنیشان ده‌کرێت و گواستنه‌وه‌ى خێراتره‌و ژماره و رێژه‌ى تووشبوون به ڤایرۆسى کۆرۆنا له به‌رزبوونه‌وه دایه".
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 21ى شوباتى 2021، سامان به‌رزنجی وه‌زیرى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان هۆشداریى ده‌داته هاووڵاتیان که ژماره و رێژه‌ى تووشبوون به ڤایرۆسى کۆرۆنا له به‌رزبوونه‌وه دایه.
له‌باره‌ى ڤایرۆسه نوێیه‌که‌ش راشیگه‌یاند:" رۆژانه ئه‌م جۆره ڤایرۆسه نوێیه ده‌ستنیشان ده‌کرێت و گواستنه‌وه‌ى خێراتره".
هاوکات داواى له هاوڵاتیان کرد ئاگادارى خۆیان و منداڵه‌کانیان بن به به‌ستنى ماسک و دوورکه‌وتنه‌وه له‌یه‌کتر جێبه‌جێ بکه‌ن.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار