موچەی رەگەزنامە بەبێ لێبڕین دابەش دەکرێت

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، مووچەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی رەگەزنامەی هەرێمی کوردستان بەبێ لێبڕین دابەش دەکرێت.
بەپێی راگەیاندراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان کە ئەمڕۆ دووشەممە 22-02-2021 بڵاویکردووەتەوە و تێدا هاتووە "لەسەر راسپاردەی بەڕێز جەنابی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، وهزیری دارایی و ئابووری رەزامەند درا بە پێدان و خەرجکردنی مووچەی مانگی (کانوونی دووەم) ساڵی 2021 بۆ کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامەی هەرێم بەبێ لێبڕین."

بابهتی پهیوهندیدار