وه‌زاره‌تى ناوخۆ: یه‌کێک له برینداره‌کانى هێرشه موشه‌کیه‌که گیانى له‌ده‌ستدا

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان گیانلەدەستدانی یەکێک لە بریندارەکانی هێرشە مووشەکییەکەی سەر هەولێری راگەیاند.
وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 22 شوباتى 2021 رایگه‌یاند "بەداخەوە یەکێک لە بریندارەکانی هێرشە مووشەکییەکەی سەر هەولێر گیانی لەدەستدا و هیوای چاکبوونەوەش بۆ ئەو کەسانە دەخوازین کە لە رووداوەکەدا برینداربوون."
بریندارەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ گیانی لەدەستداوە، ئەو کەسەیشی گیانی لەدەستداوە ناوی نەواف راشدە و تەمەنی 31 ساڵە و خەڵکی پارێزگای سەلاحەدینە.
جه‌لال شێخ که‌ریم، بریکارى پێشووى وه‌زیرى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێم و شاره‌زاى ئه‌منیی، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت "که‌موکورتى ئه‌منیى له‌وه‌دایه که ئاگادار نه‌بوون کارێکى له‌وشێوه‌یه روویداوه له‌کاتێکدا ئه‌و که‌سانه زۆر به‌وردى ئه‌و کاره‌یان ئه‌نجامداوه ئه‌مه پرۆسه‌یه‌کى وردى هه‌واڵگرى بووه".
ناوبراو پێشیوابوو ئه‌و ناوچه‌یه‌ش (رێگاى هه‌ولێر- گوێر) بوارى زۆر هه‌یه که به‌وشێوه‌یه رووداوێک رووبدات، وتیشى:"کاریگه‌رى خراپیشى ده‌بێت له‌سه‌ر متمانه‌ى هێزه ئه‌منییه‌کانى هه‌رێم له‌لاى هاوپه‌یمانان".
جه‌لال شێخ که‌ریم وتیشى:" ئه‌و کرده‌وه‌یه کارێکى هه‌واڵگرى تیرۆریستى وردى پلان بۆ داڕێژراوه نه‌ک کرده‌وه‌یه‌ک که‌میلیشیایه‌کى چه‌کدار ئه‌نجامى بدات وه‌ک ئه‌وه‌ى باس له‌حه‌شدى شه‌عبى ده‌کرێت، چونکه گه‌یاندنى مووشه‌که‌کان و ئۆتۆمبێله‌که‌ش زۆر به‌وردى کراوه، ئه‌و که‌سانه‌ش که ئه‌نجامیانداوه ورده‌کار بوون و زۆر شاره‌زا بوون، ئه‌و کاره‌ش به‌میلیشیایه‌ک ناکرێت".
رۆژى 8ى ئه‌یلولى 2018 له‌لایه‌ن کۆمارى ئیسلامى ئێرانه‌وه به حه‌وت مووشه‌ک هێرش کرایه سه‌ر باره‌گاى حزبى دیموکراتى ئێران(حدک) که به‌و هۆیه‌وه (٤٠) که‌س کوژران و برینداربوون.
