حکومه‌تى هه‌رێم: خوێندن به‌رده‌وام ده‌بێت

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
لیژنه‌ى باڵاى روبه‌روبونه‌وه‌ى کۆرۆنا له هه‌رێمى کوردستان بڕیاریدا، خوێندن له دامه‌زراوه په‌روه‌رده‌ییه‌کان به‌رده‌وام بێت.
لە کاتژمێردووی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لیژنەی باڵای روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێم بە سەرپەرشتی وەزیری ناوخۆ و بە ئامادەبوونی وەزیر و لایەنە پەیوەندیدارەکان لە کۆبوونەوەدا بوون.
وتەبێژی حکومەتی هەرێم باسی لەوەکرد، پێویستە هەموو هاوڵاتیان پابەندی رێنماییەکانی تەندرووستی خۆپارێزی بن و دەشڵێت، "وەزارەتی ناخۆ بەرپرسە لە سزادانی ئەو کەسانەی کە پابەندی رێنماییەکان نابن".
جوتیار عادل ئاماژەی بەوەشکرد، دەبێت بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە بکرێت، چونکە لەماوەی چوار هەفتەی ڕابردوودا رێژەی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرزبوەتەوە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار