مژده‌یه‌ک له‌باره‌ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم راده‌گه‌یه‌ندرێت
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
بڕیارده‌رى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت،"هه‌ولێر و به‌غدا گه‌یشتوونه‌ته رێککه‌وتنى راسته‌قینه و ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆکارێک بۆئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ جێبه‌جێکردنی، مووچه بێ لێبڕین دابه‌شبکرێت".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 23ى شوباتى 2021، ئه‌حمه‌د سه‌فار بڕیارده‌رى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق له چاوپێکه‌وتنێکى ته‌له‌فزیۆنیدا رایگه‌یاند:"له ئه‌گه‌رى رێککه‌وتندا به‌شه بودجه‌ى مانگانه وه‌ها ده‌بێت، خه‌رجى گشتى هه‌یه، جا خه‌رجى سیادى لێده‌بڕن، ئه‌وه‌ى ده‌مێنێته‌وه خه‌رجى فیعلییه و 12.67% ده‌نێردرێته هه‌رێمى کوردستان".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"جا هه‌رچه‌ند خه‌رجى سیادى که‌م بێت و خه‌رجى گشتى زیاد بێت، به‌شه بودجه‌ى ئێمه زیاتر ده‌بێت، به‌ڕاى من له‌گه‌ڵ هاتنى پاره و داهاتى نێوخۆیى مووچه بێ لێبڕین ده‌درێت و به‌شێکیش بۆ وه‌به‌رهێنان ده‌مێنێته‌وه".
بریارده‌رى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که ئه‌وان بودجه‌یان زیاد نه‌کردووه، به‌ڵکو که‌میان کردووه‌ته‌وه، وتى:"پێشتر 164 تریلیۆن بوو ئێستا 129 تریلیۆنه، به‌شى حاکیمه که سووته‌مه‌نی، به‌شه‌خۆراک و ده‌رمان له‌خۆده‌گرێت ئه‌وه جێگیره و بۆ هه‌رێمى کوردستان دێت".