ئه‌مریکا چاوپۆشى له‌هێرشه‌ مووشه‌کییه‌که‌ى هه‌ولێر ده‌کات

بۆ رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران ئیداره‌ى بایدن وه‌ڵامى نابێت بۆ هێرشه‌ مووشه‌کییه‌کانى سه‌ر هه‌ولێر

3 ساڵ لەمەوپێش




کاکهلاو عهبدوڵا

 

ئهمریکا بهنیاز نییه وهڵامى هێرشه موشهکییهکانى سهر ههولێر بداتهوهو دهیهوێت ئێران دووباره بگهڕێتهوه بۆ سهر مێزى گفتوگۆ، ئهمه سهرهڕاى ئهوهى وهزارهتى دهرهوه رایگهیاندووه واشنتن «مافى ئهوهى ههیه وهڵامى ههبێت لهکاتى خۆیدا.»

رۆژنامهى نیویۆرک تایمزى ئهمریکى بڵاویکردهوه تائێستا لهوهزارهتى بهرگرى ئهمریکا گفتوگۆى ورد نهکراوه لهسهر وهڵامدانهوهى سهربازیى بۆ هێرشه موشهکییهکانى سهر ههولێر لهههفتهى رابردوودا.

بهپێى وتهى دوو بهرپرسى باڵاى وهزارهتى دهرهوهى ئهمریکا، تائێستا هیچ گفتوگۆیهکى ورد نهکراوه لهفهرماندهیى ناوهندى وهزارهتى بهرگریى ئهمریکا دهربارهى وهڵامێکى سهربازیى دیاریکراو بۆ سهر هێرشه مووشهکییهکانى سهر ههولێرى پایتهختى ههرێمى کوردستان لهدووشهممهى رابردوودا، لهکاتێکدا لێکۆڵینهوهکان بهردهوامن لهڕووداوهکه.

لهدووشهممهى رابردوو، ١٣ى شوباتى ٢٠٢١، چهند هێرشێکى مووشهکى کرایهسهر ههولێر و بنکهى سهربازیى هاوپهیمانان لهفرۆکهخانهى نێودهوڵهتى ههولێر که بووههۆى کوژرانى بهڵێندهرێک و بریندابوونى نۆ بهڵێندهرى تر لهگهڵ سهربازێکى ئهمریکی بهپێى وتهى وهین مارۆتۆ، وتهبێژى هاوپهیمانانى دژى داعش.

گروپێک بهناوى (ئهولیائ دهم) ئهنجامدانى هێرشهکهى گرتهئهستۆى خۆى بهبێ پیشاندانى هیچ بهڵگهیهک، ئهم گروپه ناسراو نییهو گروپێکى تازهیهو دهوترێ سهر بهحهشدى شهعبییه.

بهپێى زانیارییهکان، (14) مووشهک ئاراستهى ههولێر کران و تائێستاش لێکۆڵینهوه لهلایهن لایهنى ئهمریکى و حکومهتى ههرێمى کوردستانهوه بهردهوامه.

دوابهدواى هێرشهکه ئهنتۆنى بلینکن، وهزیرى دهرهوهى ئهمریکا، رایگهیاند «تووڕهین» بههێرشکردنه سهر ههولێرو «بهڵێن دهدهین پاڵپشتى ههموو ههوڵێک بکهین بۆ لێکۆڵینهوهو تۆمهتبارکردنى ئهوانهى بهرپرسیارن» لههێرشهکان.

دواتریش جێن ساکی، وتهبێژى کۆشکى سپى رایگهیاند جۆو بایدن، سهرۆکى ئهمریکا «مافى ئهوهى ههیه کهوهڵامى ههبێت لهو کات و شێوازهى خۆمان بهباشى دهزانین».

ساکى وتیشی: «ئێمه چاوهڕێ دهکهین تالێکۆڵینهوه کۆتایى بێت پێش ئهوهى هیچ ههنگاوێکى تر بنێین... دیبلۆماسییهت لهم ئیدارهیهدا ئهولهویهته«.

وتهکهى ساکى دهرخهرى ئهوهیه کهئیدارهى بایدن ههڵویستى جیاوازه لهبهرامبهر هێرشه مووشهکییهکانى گروپهکانى سهر بهئێران بهبهراورد بهئیدارهکهى دۆناڵد ترهمپ، سهرۆکى پێشووى ئهمریکا.

بهپێى راپۆرتهکهى نیویۆرک تایمز، بهرپرسانى سهربازیى و دیبلۆماسى باسیان لهوه کردووه کهئامانجه گهورهکهى بایدن ئهوهیه دوژمنایهتى و توندوتیژى کهمبکاتهوه لهنێوان ئهمریکاو ئێران و بریکارهکانیدا لهههرێمهکهدا بهتایبهتى لهعێراق بهدواى رێگایهکدا دهگەرێت بۆ گهڕانهوهى دیبلۆماسییهت لهگهڵ ئێران.

ئهمه لهکاتێکدایه دۆناڵد ترهمپ سیاسهتى جیاوازى ههبوو بهرامبهر گروپه چهکدارهکانى عێراق کاتێک هێرشى مووشهکییان ئاراستهى بهرژهوهندییهکانى ئهمریکا لهعێراق دهکرد.

دواى هێرشێکى مووشهکى که بووههۆى کوژرانى بهڵیندهرێکى ئهمریکى لهکانونى یهکهمى ٢٠١٩، واشنتن کهتائیبى حزبوڵاى سهر بهحهشدى شهعبى تۆمهتبار کردو دواتر پێنج بنکهى سهربازیى گروپهکهى بۆردومان کرد. هیرشه ئاسمانییهکهى ئهمریکا بووههۆى ئابڵوقهدانى باڵیۆزخانهکهى لهبهغداد لهلایهن لایهنگرانى حهشدى شهعبى بۆ ماوهى دوو رۆژو دواتریش ئهمه بووه هۆکارى ئهوهى دۆناڵد ترهمپ فهرمانى هێرش ئاسمانى بکات بۆ کوژرانى قاسم سولهیمانی، فهرماندهى پێشووى فهیلهقى قودس، له ٣ى کانونى دووهمى ٢٠٢٠.

لهچهند رۆژى رابردوودا ئهمریکا نیازى خۆى دهربڕى بۆ دووباره دهستپێکردنهوهى دانوستان لهگهڵ ئێران سهبارهت به رێککهوتنى ئهتۆمى ٢٠١٥.

لهههیینى رابردوودا، ١٩ى شوباتى ٢٠٢١، نێد پرایس وتهبێژى وهزارهتى دهرهوهى ئهمریکا، رایگهیاند ئهمریکا «بانگهێشتنامهی» وڵاته ئهندامه ههمیشهییهکانى نهتهوهیهکگرتووهکان قبوڵ دهکات بۆ کۆبوونهوه لهگهڵ ئێران و گفتوگۆکردن لهسهر رێگاچارهیهکى دیپلۆماتى لهسهر پرۆگرامى ناوکى ئێران.

لهههفتهى رابردوودا ئێران ههڕهشهى ئهوهیکرد کهدهستپێگهشتنى لێکۆڵهرانى ئاژانسى وزهى ئهتۆمى نێودهوڵهتى سنوردار دهکات بۆ لێکۆڵینهوه لهوزهى ناوکى وڵاتهکه ئهگهر ئهندامانى رێککهوتنهکهى ٢٠١٥ پهیوهستییهکانى خۆیان جێبهجێ نهکهن. لهسهرهتاى ساڵى ٢٠٢١یشهوه تاران پیتاندنى یۆرانیۆمى گهیانده لهسهدا ٢٠% کهئهمهش سهرپێچییهو بهپێى رێککهوتنهکه تهنها لهسهدا ٣.٦٧% رێگهى پیدراوه یۆرانیۆم بپیتێنێت.

سهبارهت به هێورکردنهوهى پهیوهندییهکانى ئهمریکا لهگهڵ ئێران لهعێراقدا، راپۆرتهکهى نیویۆرک تایمز باسى لهوه کردووه که ئهنتۆنى بلینکن، وهزیرى دهرهوهى ئهمریکا، لهههینى رابردوودا پێداچوونهوهى کردووه بهسیاسهتى وڵاتهکهى لهعێراق کهگۆڕانکارى بهرچاوى تێدا بهدى دهکرێت و لهمانگى داهاتوودا پێشکهشى کۆشکى سپى دهکرێت.

بهپێى سیاسهته نوێیهکه، وهزارهتى دهرهوه چاوى لهوهیه ئهو مۆڵهتانه درێژ بکاتهوه کهئیدارهى ترهمپ سهپاندبوونى لهسهر عێراق سهبارهت بهکڕینى غازى ئێران و دابینکردنى بهشێکى کارهباى وڵاتهکه.

له ٥ى کانونى دووهمى ٢٠٢١، چهند رۆژیک پێش تهواوبوونى وادهى سهرۆکایهتى ترهمپ، ئهمریکا مۆڵهتى بۆ عێراق درێژکردهوه تابتوانێت غازى ئێران بکڕێت.

عێراق نزیکهى یهک لهسهر سێى کهمى غاز و کارهباى وڵاتهکه بهکڕینى لهئێران پردهکاتهوه. ئهمریکا له ٢٠١٨ سزاى بهسهر پیشهسازى ئێراندا سهپاند لهمیانى کهمپینى «فشارى باڵا» بهڵام ناوه ناوه مۆڵهتى کاتى دهدایه بهغداد تابتوانێت غازى ئێران بکڕێت و پاشان دواتر بتوانێت پشت بهستنى بهوزهى ئێران کهمبکاتهوه.

ئیدارهى بایدن رهچاوى گهڕانهوهى سهدهها دیپلۆماتکارو کارمهندى ئاسایش و بهڵێندهریش دهکات بۆ باڵیۆزخانهى ئهمریکا لهبهغداد کهپێشتر له ٢٠١٩دا کهمکرانهوه، لهکاتێکدا گرژییهکان لهگهڵ ئێران لهقوڵبوونهوهدا بوو، دواتریش لهکانونى یهکهمى ٢٠٢٠ بڕیارى کهمکردنهوهیان درا بههۆى ترسى تۆڵهکردنهوهى ئیران لهسهروبەندى یهکهم ساڵیادى کوژرانى قاسم سولهیمانی.

چهند بهرپرسێکى پنتاگۆن و ئهفسهرى پله باڵا ئهوهیان بهنیویۆرک تایمز راگهیاندووه که روون نییه هێڵى سوورى ئیدارهى بایدن چییه کاتێک دهگاته سهر بابهتى پارێزگاریکردن لهکارمهندو سهربازنى ئهمریکى لهعێراق دژى ههڕهشهکانى ئێران و بریکارهکانی.

لهچهند رۆژى رابردووشدا، یانس ستۆڵتنبیرگ، سکرتێرى گشتى رێکخراوى ناتۆ، رایگهیاند سهربازانى رێکخراوهکه له (٥٠٠) سهربازهوە زیاد دهکرێت بۆ چوار ههزار سهرباز.

دهیڤد شینکهر، یاریدهدهرى وهزیرى دهرهوهى ئهمریکا بۆ سیاسهتى رۆژههڵاتى ناوهڕاست لهئیدارهى پێشووى ترهمپ، رایگهیاند کهئهرکى سهرشانى حکومهتى عێراقییه تاجڵهوى میلیشیاکانى سهر بهئێران بگرێت.

«پێموانییه مهراییکردن بۆ ئێران وابکات ههڵسوکهوتى باشترت بهرامبهر بکرێت لهعێراقدا، لهکۆتاییدا ئهمانه ههمووى دهچێتهوه سهر ئێران - مووشهکهکان، چهک، دابینکردنى بودجهو ئاراستهکردن ههموویان لهتارانهوه دێن»، یاریدهدهرى وهزیرى دهرهوهى ئهمریکا بۆ سیاسهتى رۆژههڵاتى ناوهڕاست واى وت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار