قه‌ره‌یلان داوایه‌ک ئاراسته‌ى (پارتى، یه‌کێتى، گۆڕان، کۆمه‌ڵ، یه‌کگرتوو) ده‌کات

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌ندامێکى کۆمیته‌ى به‌ڕێوه‌به‌ریى په‌که‌که داوایه‌ک ئاراسته‌ى لایه‌نه کوردستانییه‌کان به‌تایبه‌ت پارتى و یه‌کێتى و گۆران و کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتوو ده‌کات.
موراد قه‌ره‌یلان، ئه‌ندامى به‌ڕێوه‌به‌رى پارتى کرێکارانى کوردستان(په‌که‌که) له‌چاوپێکه‌وتنێکیدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵى ستێرک تیڤى ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات، له‌م دۆخه‌ى ئێستادا که دووژمنانى گه‌لى کورد وێڕاى ناکۆکییه قووڵه‌کانى نێوانیان، به‌ڵام له‌سه‌ر پرسى کوردان یه‌کده‌گرن، داوایه‌ک ئاڕاسته‌ى پارته‌کانى باشوور، ڕۆژهه‌ڵات، ڕۆژئاوا و باکوورى کوردستان ده‌کات، که به یه‌کێتى نه‌ته‌وه‌یى پیلانه‌کانى دووژمن پووچه‌ڵ بکه‌نه‌وه.
موراد قه‌ره‌یلان، وتیشى:" له هێرش بۆسه‌ر گاره‌دا ده‌وڵه‌تى تورک هه‌وڵیدا به شه‌ڕێکى تایبه‌ت کوردان بێنێته به‌رامبه‌ریه‌ک و بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌یان ده‌کرد، که پێشمه‌رگه‌ش به جلى سه‌ربازانى تورکه‌وه به‌شداریى ئه‌و هێرشه‌یان کردوه بۆسه‌ر گه‌ریلا و به‌م شێوازه ده‌یانویست له‌نێوان کوردان‌دا ئاژاوه بنێننه‌وه، به‌ڵام ئێمه ئه‌و پڕوپاگه‌نده‌مان پووچه‌ڵ کرده‌وه".
هه‌روه‌ها موراد قه‌ره‌یلان، ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، که دووژمنان و داگیرکه‌ران کوردستان سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ده‌ستیان له خوێنى یه‌کتردایه، به‌ڵام که بابه‌ت ده‌بێته پرسى کورد هه‌موویان دێنه لاى یه‌ک و یه‌کده‌گرن، وتیشى:"به تایبه‌تى یه‌کێتى فاشیزمى تورک له سه‌ر دژایه‌تى کردنى کوردان پێکهاتووه، ئه‌گه‌ر ئه‌مه سه‌رنه‌گرێت ئه‌وا فاشیزمه‌که‌یان هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى رێبه‌رى په‌که‌که جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که بۆ سه‌رنه‌گرتنى فاشیزمى تورک، بانگه‌وازییه‌کى ئاڕاسته‌ى لایه‌نه کوردستانییه‌کانى ڕۆژئاوا، ڕۆژهه‌ڵات، باکوور و باشوورى کوردستان به تایبه‌تى" یه‌کگرتوو، گۆڕان، یه‌کێتى، کۆمه‌ڵى دادگه‌رى، پارتى) کرد،وتى:" وه‌رن له‌گه‌ڵ په‌که‌که‌دا به‌ره‌یه‌کى یه‌کگرتووى به‌هێز دروست بکه‌ن و به‌و شێوازه پاراستنى ده‌ستکه‌وته‌کانى کوردان مسۆگه‌ر بکه‌ن".
