حکومه‌تى هه‌رێم له‌باره‌ى بودجه‌وه راگه‌یه‌ندراوێکى بڵاوکرده‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
حکومه‌تى هه‌رێم گفتوگۆ ده‌رباره‌ى دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌کانى پڕۆژه یاساى بودجه‌ى فیدراڵى و بودجه‌ى هه‌رێمى کوردستان کرد که:"به‌رده‌وامن له دانوستاندنه‌کان و ئێستا ئاماده‌ییه‌کى باشتر ھه‌یه بۆ چاره‌سه‌ر کردنى ئه‌م بابه‌ته."
ده‌قى ڕاگه‌یه‌ندراوى حکومه‌تى هه‌رێم:
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران گفتوگۆ ده‌رباره‌ى دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌کانى پڕۆژه یاساى بودجه‌ى فیدراڵى و بودجه‌ى هه‌رێمى کوردستان ده‌کات .
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2021/2/24 ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان به سه‌رۆکایه‌تى مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و ئاماده‌بوونى قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌ن کۆبووه‌وه .
له سه‌ره‌تاى کۆبوونه‌وه‌که‌دا، جێگرى سه‌رۆک وه‌زیران و سه‌رۆکى شاندى دانوستاندکار، دوا پێشھات و رێڕه‌وى گفتوگۆکان له‌گه‌ڵ حکومه‌تى فیدراڵى سه‌باره‌ت به پرسى بودجه و شایسته داراییه‌کانى ھه‌رێمى کوردستان له پڕۆژه یاساى بودجه‌ى 2021، خسته‌ڕوو. جه‌ختى له‌وه‌ش کرده‌وه که به‌رده‌وامن له دانوستاندنه‌کان و ئێستا ئاماده‌ییه‌کى باشتر ھه‌یه بۆ چاره‌سه‌ر کردنى ئه‌م بابه‌ته.
ئینجا ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیرى دارایى و ئابوورى و دارا ڕه‌شید وه‌زیرى پلاندانان تیشکیان خسته سه‌ر دوایین ئاماده‌کارییه‌کانى پڕۆژه یاساى بودجه‌ى هه‌رێمى کوردستان بۆ ساڵى 2021 و ئاماژه‌یان به‌وه کرد که زۆربه‌ى داتاکانى وه‌زاره‌ته‌کان ئاماده کراوه بۆ ئه‌وه‌ى بودجه‌یه‌کى شه‌فاف و واقیعى ئاماده بکرێت.
له بڕگه‌یه‌کى دیکه‌ى کۆبوونه‌وه‌که‌دا ، وه‌زیرى پلاندانان، ڕه‌شنووسى پڕۆژه په‌یڕه‌وى هاوبه‌شیکردنى نێوان که‌رتى گشتى و که‌رتى تایبه‌ت له هه‌رێمى کوردستان خسته‌ڕوو . دواى گفتوکۆ و ڕاگۆڕینه‌وه، په‌یڕه‌وه‌که په‌سه‌ند کرا.
بڕگه‌ى دیکه‌ى کۆبوونه‌وه‌که، بریتى بوو له په‌سه‌ندکردنى ڕه‌شنووسى پڕۆژه یاساى وه‌زاره‌تى کاره‌باى هه‌رێمى کوردستان که له لایه‌ن که‌مال محه‌مه‌د ساڵح وه‌زیرى کاره‌با خرایه‌ڕوو.
له دوا ته‌وه‌رى کۆبونه‌وه‌که‌دا، سامان به‌رزنجى وه‌زیرى ته‌ندروستی، ڕاپۆرتێکى سه‌باره‌ت به ڤایرۆسى گۆڕاوى کۆرۆنا و پلانى وه‌زاره‌ته‌که‌ى ده‌رباره‌ى ڕێکاره ته‌ندروستییه‌کان بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى ئه‌م جۆره گۆڕاوه‌ى ڤایرۆسه‌که خسته‌ڕوو.
دواتر ئالان حه‌مه سه‌عید وه‌زیرى په‌روه‌رده، دڵنیایى دا له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونى خوێندن به مه‌رجى ڕه‌چاوکردنى ڕێکاره ته‌ندروستیه‌کان له پێناو پاراستنى سه‌لامه‌تى و ژیانى قوتابیان و خوێندکاران ومامۆستایان و کارمه‌ندانى په‌روه‌رده و ناوه‌نده‌کانى خوێندن.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ، سه‌ره‌ڕاى سوپاسکردنى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کانى دیکه ، له هه‌مانکاتدا وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌کانى حکومه‌تى ڕاسپارد که ڕێکاره‌کانى خۆپارێزى و ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌کان له به‌رچاو بگرن ، داواشى له هاووڵاتیان کرد که هاوکارى جێبه‌جێکردنى پلان و ڕێکاره‌کانى حکومه‌تى هه‌رێم بن بۆ به‌رگرتن له زیاتر بڵاوبونه‌وه‌ى ئه‌م ڤایرۆسه گۆڕاوه‌ى کۆرۆنا.
