وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێم: پابه‌ند ده‌بین

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، گفتوگۆکانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌رده‌وامیان هه‌یه و تائێستا گفتوگۆکان ئه‌رێنى بون، راشیگه‌یاند:" هه‌رێمى کوردستان ئاماده‌یى خۆى نیشانداوه بۆ پابه‌ندبونه‌کانى که‌له بودجه‌دا بۆى دیاریکراوه".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 24ى شوباتى 2021، جوتیار عادل وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند:" ئاماده‌ین پابه‌ند بین به‌وه‌ى که له‌پۆرژه بودجه‌ى عێراق دیارى کراوه، له‌به‌رامبه‌ریشدا داوامان کردووه پشکى خه‌ڵکى کوردستان گه‌ره‌نتى بکرێت".
ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد پشکى خه‌ڵکى کوردستان ته‌نها دابینکردنى موچه نیه به‌ڵکو بودجه‌ى هه‌رێم و پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌کانیش به‌شێکى سه‌ره‌کین له‌گفتوگۆکانیان له‌گه‌ڵ عێراقدا.
هه‌روه‌ها وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه ده‌یانه‌وێت پرۆژه بودجه‌که به‌شێوه‌یه‌ک په‌سه‌ند بکرێت که"دادپه‌روه‌رانه بێت، ده‌ستورى و قابیلى جێبه‌جێکردن بێت".
له پرۆژه بودجه‌ى 2021ى عێراقدا که گوژمه‌که‌ى 129 تریلۆن دیناره، پشکى هه‌رێم به‌رێژه‌ى له‌سه‌دا 12.67 دیارى کراوه له‌به‌رانبه‌ر راده‌ستکردنى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه و نیوه‌ى داهاته فیدراڵییه‌کان.
