نێچیرڤان بارزانى: ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندى ته‌ندروستمان له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌بێت

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ باڵیۆزى ئه‌مه‌ریکا له عێراق کۆبووه‌وه و ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که ئاماده‌ن له‌گه‌ڵ به‌غدا کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکه‌ن و په‌یوه‌ندى ته‌ندروستيان له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌بێت
ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم:
پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2021/2/24 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز ماتی‌و توله‌ر باڵیۆزى ئه‌مه‌ریکا له عێراق کرد.
له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا دوایین پێشهاته ئه‌منى و سیاسییه‌کانى عێراق و هێرشه‌کانى سه‌ر هه‌ولێر، دواتر به‌له‌د و به‌غدا تاوتوێ کران و جه‌خت له گرنگى و پێویستیى هه‌ماهه‌نگیى نێوان لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌کان له عێراق و هه‌رێمى کوردستان و به‌رده‌وامیى هاریکارى و پشتگیریى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى کرایه‌وه.
باڵیۆزى ئه‌مه‌ریکا پابه‌ندیى وڵاته‌که‌ى به به‌رده‌وامیى دیالۆگى ستراتیژیى ئه‌مه‌ریکى ـ عێراقى دووپات کرده‌وه و سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانییش دیالۆگى ستراتیژى وه‌ک چوارچێوه‌یه‌کى گرنگ بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌کانى ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى کوردستان له قه‌ڵه‌م دا، دووپاتیشى کرده‌وه که هه‌رێمى کوردستان خوازیارى په‌یوه‌ندییه‌کى ته‌ندروست و کارایه له‌گه‌ڵ حکوومه‌تى فیدراڵى عێراق و ئاماده‌یه کێشه‌کانى له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بکات.
دۆخى هه‌رێمى کوردستان و گرنگیى یه‌کڕیزیى لایه‌نه‌کان، دوایین پێشهاته‌کانى بڵاوبوونهى ڤایرسى کۆرۆنا و هه‌وڵه‌کان بۆ دابینکردنى ڤاکسین، هه‌ڵبژاردنه‌کانى داهاتووى عێراق و هاریکاریى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى له‌مباره‌یه‌وه، ڕێککه‌وتنى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و حکوومه‌تى فیدراڵ بۆ ئاساییکردنه‌وه‌ى دۆخى شه‌نگال، دۆخى ده‌شتى نه‌ینه‌وا و چه‌ند پرسیکى دیکه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، خرانه به‌ر باس.
