ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى هه‌ولێر راگه‌یه‌ندراوێکى بڵاوکرده‌وه
.jpg)
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ژورى ئۆپراسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر رێنمایى نوێى په‌یوه‌ست به‌دۆخى بڵابونه‌وه‌ى کۆرۆنا بڵاوکرده‌وه و رایگه‌یاند:" داوا له‌هاوڵاتییان ده‌که‌ین پابه‌ندى ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌کان و ڕێکاره‌کانى خۆپارێزى له کۆرۆنا بن و (ده‌مامک)ببه‌ستن".
ڕاگه‌یندراوی ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر:
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه 2021.2.24، به‌سه‌رپه‌رشتى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هه‌ولێر و به‌ئاماده‌بوونى ئه‌ندازیار عه‌لى ڕه‌شید، سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر و ئه‌ندامانى ژوورى ئۆپه‌راسیۆن، ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا، له‌دیوانى پارێزگا کۆبووه و کۆبوونه‌وه گه‌یشته ئه‌م بڕیارانه‌ى لاى خواره‌وه:-
یه‌که‌م/ ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر، بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا، به پابه‌ندبوون به به‌یانى ژماره (7)ى ساڵى 2021ى وه‌زاره‌تى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و سه‌رجه‌م بڕگه‌کانی، داوا له‌هاوڵاتییانى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر ده‌کات، له‌پێناو سه‌لامه‌تى خۆیان و ئازیزانیان به‌وپه‌ڕى هه‌ستکردن به به‌رپرسیاریه‌تى پابه‌ندى ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌کان و ڕێکاره‌کانى خۆپارێزى له کۆرۆنا بن و (ده‌مامک)ببه‌ستن، هه‌ر هاوڵاتییه‌ک ڕه‌چاووى به‌ستنى (ده‌مامک) و ڕێکاره‌کانى خۆپارێزى له ڤایرۆسى کۆرۆنا نه‌کات، ڕووبه‌ڕووى ڕێکارى یاسایى ده‌بێته‌وه و به‌پێى بڕگه‌ى چوارده‌یه‌مى به‌یانى ژماره (52)ى ساڵى 2020ى وه‌زاره‌تى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان سزا ده‌درێت.
دووه‌م/ یاد و بۆنه نه‌ته‌وه‌یى و نیشتیمانییه‌کانى ئادار به‌رز و پیرۆز راده‌گیرین به‌بێ ئه‌وه‌ى هیچ گردبوونه‌وه و کۆبوونه‌وه‌یه‌کى جه‌ماوه‌رى به‌م بۆنانه‌وه ئه‌نجام بدرێت.
سێیه‌م/ هه‌موو چالاکى و خوله‌کانى وه‌رزشیى و تۆپى پێ به‌بێ ئاماده‌بوونى جه‌ماوه‌ر له یاریگاکان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هه‌ر یانه‌یه‌کى وه‌رزشى و تیپێک، سه‌رپێچى ئه‌و بڕیاره بکات ڕووبه‌ڕووى ڕێکارى یاسایى ده‌بێته‌وه.
چواره‌م/ هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ى که کراوه‌ن، (مۆڵ، مارکێت، شوێنه بازرگانییه‌کان، بازاڕ، چێشتخانه)، پێویسته ته‌واوى مه‌رجه ته‌ندروستییه‌کان و ڕێکاره‌کانى خۆپارێزى جێبه‌جێبکه‌ن له‌به‌ستنى (ده‌مامک، دوورى مه‌وداى نێوان هاوڵاتییان، دروست نه‌کردنى قه‌ره‌باڵغی، دانانى هێماى نۆره‌ى هاوڵاتییان له‌سه‌ر زه‌وى به‌تایبه‌تى له مۆڵ و مارکێت و پێشوازى هۆتێل و مۆتێله‌کان)، هه‌رشوێنێک پابه‌ند نه‌بێت به‌تایبه‌تى به‌ستنى (ده‌مامک)، لێژنه‌ى قائمقامیه‌ته‌کان، تیمه‌کانى ته‌ندروستی، شاره‌وانی، چاودێرى بازاڕ، هێزه ئه‌منییه‌کان ڕاسپێردراون، ده‌ستبه‌جێ شوێنه‌که داده‌خه‌ن.
پێنجه‌م/ داوا له‌سه‌رجه‌م مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکارانى ئازیزى سنوورى پارێزگاکه‌مان و که‌س و کاره‌کانیان ده‌که‌ین، بۆ پاراستنى سه‌لامه‌تى و ته‌ندروستى خێزانه‌کانیان، له‌کاتى چوونى ڕۆڵه‌کانییان بۆ قوتابخانه و خوێندنگاکان ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌کان و ڕێکاره‌کانى خۆپارێزى جێبه‌جێبکه‌ن و (ده‌مامک) ببه‌ستن.
شه‌شه‌م/ داوا له‌مامۆستایان و پیاوانى ئاینى و یه‌کێتى زانایانى ئاینیى پیرۆزى ئیسلام ده‌که‌ین، هه‌روه‌ک چۆن له ڕابردوودا هاوکارمان بوونه، به‌هه‌مانشێوه هاوکارمانبن بۆ هۆشیارکردنه‌وه‌ى نوێژخوێنان که‌پابه‌ندى ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌کانبن و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ڕێگه به نوێژخوێنان نه‌ده‌ن به‌بێ به‌ستنى (ده‌مامک) بڕۆنه ناو مزگه‌وت و شوێنه ئاینییه‌کان و بردنى منداڵان بۆ ناو مزگه‌وت قه‌ده‌غه‌بکه‌ن.
حه‌وته‌م/ سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانى فه‌رمانگه‌کانى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه ده‌بێت (ده‌مامک) ببه‌ستن، هه‌ر فه‌رمانبه‌رێک له‌کاتى ده‌وام (ده‌مامک) نه‌به‌ستبێت، رێکارى کارگێرى له‌به‌رامبه‌ردا ده‌گیرێته‌به‌ر، هه‌روه‌ها هیچ هاوڵاتییه‌ک بۆى نییه بۆ ڕاییکردنى مامه‌ڵه‌کانى به‌بێ به‌ستنى (ده‌مامک) بچێته ناو هیچ فه‌رمانگه‌یه‌ک.
هه‌شته‌م/ ئه‌م شوێنانه له‌کاتژمێر 12ى شه‌و داده‌خرێن:-
یانه‌کانى شه‌وانه، یانه‌کانى مه‌ى خواردنه‌وه (باڕ)
نۆیه‌م/ ئه‌م شوێنانه به‌داخراوى ده‌مێننه‌وه:
(هۆڵه‌کانى بووک گواستنه‌وه، ئاهه‌نگى شه‌وانه، لایف موزیک له‌یانه و هۆڵه‌کان، هه‌موو جۆره گردبوونه‌وه و کۆنفرانس و کۆبوونه‌وه‌یه‌ک)
ده‌یه‌م/ پرسه‌دانان له (هۆڵ-ماڵ-ژێرخێوه‌ت) و مه‌راسیمى سه‌رقه‌بران قه‌ده‌غه‌یه، بنکه‌ى پۆلیس و موختارى گه‌ڕه‌ک به‌رپرسیارن، هه‌رکه‌سێک پابه‌ندنه‌بێت، ڕێکاریى یاسایى له‌به‌رامبه‌ردا ده‌گیرێته‌به‌ر و به‌پێى بڕگه‌ى حه‌وته‌مى به‌یانى ژماره (7)ى ساڵى 2021ى وه‌زاره‌تى ناوخۆ پێبژاردنى پێده‌کرێت.
یازده‌هه‌م/ هۆشدارى ده‌ده‌ینه سه‌رجه‌م شۆفێرانى (تایبه‌ت، بارهه‌ڵگر، کرێ) له‌کاتى هه‌بوونى سه‌رنشین له‌گه‌ڵیاندا پابه‌ندى ڕێناماییه ته‌ندروستییه‌کانبن و خۆیان و سه‌رنشینه‌کانیان (ده‌مامک) ببه‌ستن، هه‌ر که‌سێک سه‌رپێچى له‌م بڕیاره بکات، له‌لایه‌ن پۆلیسى هاتووچۆ ڕێکاریى یاسایى له‌به‌رامبه‌ریدا ده‌گیرێته‌به‌ر.
دوازده‌هه‌م/ خوانه‌خواسته ئه‌گه‌ر هه‌ر کاتێک بارودۆخه‌که له‌ڕووى ته‌ندروستییه‌وه ئاڵۆز بوو، ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا، ، کۆده‌بێته‌وه و بڕیارى پێویست ده‌دات.
ئه‌م بڕیارانه له‌کاتژمێر (12)ى ئه‌مشه‌و (24) له‌سه‌ر(25)ی2/2021، ده‌چێته بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه.
ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر
2021.2.24
