کۆمپانیاى سۆمۆ: ئاماده‌ین ئیداره‌ى دۆسیه‌ى نه‌وتى هه‌رێم له‌ئه‌ستۆ بگرین

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
کۆمپانیاى به‌بازاڕکردنى نه‌وتى عێراق (سۆمۆ) رایگه‌یاند:" ئیداره‌دانى دۆسیه‌ى نه‌وتى هه‌مو عێراق به‌شێکه له‌ده‌سه‌ڵاته فیدڕاڵییه‌کانى حکومه‌تى عێراق، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا دواى رێککه‌وتنى هه‌ولێر و به‌غدا ئاماده‌ین ئیداره‌دانى دۆسیه‌ى نه‌وتى هه‌رێم له‌ئه‌ستۆ بگرین".
کۆمپانیاى به‌بازاڕکردنى نه‌وتى عێراق (سۆمۆ) له‌راگه‌یه‌نراوێکدا ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که"سه‌ره‌تاى مانگى داهاتوو ڕێکخراوى وڵاتانى هه‌نارده‌کارى نه‌وت (ئۆپێک) کۆده‌بێته‌وه بۆ زیادکردنى هه‌نارده به بڕى 500 سه‌د هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژێکدا و پشکى عێراق له‌و زیاده‌یه 60 شه‌ست هه‌زار به‌رمیل ده‌بێت".
هه‌روه‌ها کۆمپانیاى به‌بازاڕکردنى نه‌وتى عێراق (سۆمۆ) ئه‌وه‌شى خستوه‌ته‌ڕو، "ئیداره‌دانى نه‌وت له سه‌رجه‌م ناوچه‌کانى عێراق له ده‌سه‌ڵاته‌کانى حکومه‌تى فیدراڵییدایه و دواى رێککه‌وتنى هه‌ولێر و به‌غدا ئاماده‌ین ئیداره‌دانى دۆسیه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى کوردستان له‌ئه‌ستۆ بگرن".
