ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت ببێته‌ سه‌رۆکى هه‌میشه‌یی‌و ده‌ستور هه‌موار ده‌کاته‌وه

دێرسیم داغ ئه‌ندامى په‌رله‌مانى تورکیا له‌فراکسیۆنى هه‌ده‌په‌ بۆ ‌هاوڵاتى:

3 ساڵ لەمەوپێش



 

سازدانى: هاوڵاتى

 

دێرسیم داغ پهرلهمانتارى پارتى دیموکراتیکى گهلان (ههدهپه) لهپهرلهمانى تورکیا دهڵێت: ههمیشه مهترسى داخستنى ههپهده ههیهو ئهردۆغان لێى دهترسێت، بۆیه دهیهوێت لهو رێگهیهوه گهلى کورد بێدهنگ و تهسلیم بکات».

دێرسیم داغ ئهندامى فراکسیۆنى پارتى دیموکراتى گهلان (ههدهپه) لهم چاوپێکهوتنهیدا لهگهڵ هاوڵاتى دهشڵێت:»ئهردۆغان لهههوڵى بهردهوامدایه کهدهستور بهو جۆره ههموار بکاتهوه کهخۆى دهیهوێت، پێش ههموارکردنهوهى رابردوو دهیویست چهند ساڵێک لهسهر دهسهڵات بێت، بهڵام لهئێستادا دهیهوێت ببێته سهرۆکى ههمیشهیی، بهڵام گهلانى تورکیا ئهمه قبوڵ ناکهن».

 

ههدهپهییهکان خاوهن دهنگ و ئیرادهیهکى بههێزن لهتورکیادا، بهڵام لهگهڵ ئهوهشدا دادگاکان و یاسا بهدهست ئهردۆغان و ئهکهپهوهیه، ئهوهى بیانهوێت دهتوانن جێبهجێى بکهن، بهڵام ئهوهى ناتوانن بێدهنگکردنى گهلى ئێمهیه، ههدهپهییهکان بێدهنگ ناکرێن، مهیدانى تێکۆشانى ههپهده فراوانهو تهنیا لهیهک شوێن و رێکخراو سیستهمدا نییه

 

هاوڵاتى: دهمهوێ سهرهتا پرسیارى ئهوه بکهم لهم ماوهیهدا دیسان پرسى داخستنى ههپهده هاتووهتهوه ئاراوه، بۆچى لهم کاتهدا باس دهکرێت؟

دێرسیم داغ: ئهمه پرسێکه بهردهوام له رۆژهڤى دهوڵهتى ئهکهپهو مهههپهدایه، دهیانهوێت دهنگى ههدهپهو گهلى کورد نههێڵن، ئهوان ئیرادهو هێزى گهلى کورد لهههدهپهدا دهبینن، واى دهبینن کهههدهپه دابخهن گهلى کورد بێ ئیرادهو تهسلیم دهبێت.

ئێمه سیاسهتى قڕکردنمان رهتکردووهتهوهو بهههموو ژیانمان بهرگریى لهههدهپهو گهلهکهمان دهکهین، خهبات و تێکۆشانى گهلى کورد تهنیا لهناو ههدهپهدا نییه، بۆ شوێنێک بۆ ئێمه شوێنى خهبات و تێکۆشانه دژى داگیرکارى و دژى سیاسهتى قڕکردن و لهناوبردن، خۆ لهزیندانهکان ههدهپه نییه، ئهى بۆ گهورهترین تێکۆشان لهزیندانهکانهوه دێت بۆ ئێمه، بۆیه ئهوان ئهگهر ههدهپهش دابخهن رێگاى تێکۆشانى ئێمه ناگیرێت.

هاوڵاتى: بهبڕواى تۆ داخستنى ههپهده جێبهجێ دهکرێت؟

دێرسیم داغ: ئهمه کارێکى قورسه، چونکه ههدهپهییهکان خاوهن دهنگ و ئیرادهیهکى بههێزن لهتورکیادا، بهڵام لهگهڵ ئهوهشدا دادگاکان و یاسا بهدهست ئهردۆغان و ئهکهپهوهیه، ئهوهى بیانهوێت دهتوانن جێبهجێى بکهن، بهڵام ئهوهى ناتوانن بێدهنگکردنى گهلى ئێمهیه، ههدهپهییهکان بێدهنگ ناکرێن، مهیدانى تێکۆشانى ههپهده فراوانهو تهنیا لهیهک شوێن و رێکخراو سیستهمدا نییه.

 

دهسهڵاتى ئهکهپهو مهههپه دهیهوێت رێکخستنى گهنجان تێکبشکێنێت و سیاسهتى شهڕ بڵاوبکاتهوه، ئێمه ههموومان دهزانین سیاسهتى چهپهڵ و قڕێژى سیخوڕی لهشفرۆشى و تواندنهوه بهتایبهتى لهسهر ژنانى گهنج پهیڕهو دهکهن.

 

هاوڵاتى: دۆسییهى سهڵاحهدین دهمیرتاش گهیشت بهکوێ و هۆکار چییه ئازاد ناکرێ؟

دێرسیم داغ: هۆکارهکه ئهوهیه کهئهو سیاسییهکى زیندانییهو زیندانیهکى سیاسیشه، دهوڵهتى ئهکهپه دهیهوێت ئهو لهزیندان بێ ئیراده بکات و لهڕێگهى ئهویشهوه گهلى کورد بێ ئیراده بکات، ههر جارهو بهبیانوویهک رێگرى لهئازادبوونى دهکهن.

دادگاى یهکێتى ئهوروپا خۆى خاوهنداریهتى دهمیرتاشى کرد، ئهو داواى ئازادکردنى دهکات، ئهى بۆ جێبهجێى ناکهن، چونکه دهیانهوێت تا کوردێک لهزینداندا بێت ئهوان زیاتر دهتوانن لهدهسهڵاتدا بن، ئهردۆغان و سلێمان سۆیلوو دادگاکان بۆ خۆیان و ئهکهپه بهکاردههێنن، گوێ بهبڕیارى دادگاى ئهوروپاش نادهن، ئهوان خاوهندارییهتى دادگاکان و یاساکان دهکهن، ئهگهرنا نهک ئێستا یهکهم رۆژیش هیچ بیانوویهک نهبووه بۆ دهستگیرکردنی، گریمان ههبووه، بهڵام ئێستا هیچ بیانوویهک نهماوهتهوه دادگا بێتاوانى دهکات، بهڵام رێگه نادهن ئازاد بکرێت.

هاوڵاتى: بۆچى ئهردۆغان دهیهوێت دهمیرتاش بمێنێتهوه لهزیندان؟

دێرسیم داغ: هۆکارهکه ترسه لهدهمیرتاش لهتورکیادا، دهمیرتاش ئازایانه رکابهرى ئهردۆغانى دهکرد، رووى ئهوى زیاتر پیشانى ناوخۆو دهرهوه دهدا، ئهم ترسه وایلێکردووه ههموو ههوڵێک دهدات نهیهته دهرهوه، ههموو کهس دهزانێ دهمیرتاش بێ تاوانهو تهنیا لهسهر سیاسهت زیندانی کراوه، ئهو سیاسهته هاوپهیمانى ئهکهپهو مهههپهى خستبووه مهترسییهوه، ئهوان لهدهمیرتاش دهترسن، لهگهلى کورد دهترسن ئهگهر بۆیان بکرێت ههموو گهلى کورد دهخهنه زیندانهوه، بهڵام نه دهمیرتاش و نه گهلى کوردیش بهزیندان ئیرادهى ناشکێ، گهلى کورد ئیلهام لهزیندانهکانهوه وهردهگرێت، گهلى کورد لهئیمرالییهوه ئیراده وهردهگرێت.

هاوڵاتى: بهو پێیهى تۆ گهنجترین پهرلهمانتارى ههدهپهى دهمهوێ ئهوه بپرسم ئهم ماوهیه پۆلیسى تورکیا ههڵمهتێکى فراوانى کردهسهر گهنجه کوردهکان، هۆکارهکهى بۆچى دهگهڕێننهوه؟

دێرسیم داغ: ئهوه راسته ئهمڕۆ قڕکردنى گهنجان ههیه، ههڵبهت ههر کهس لهخهبات و تێکۆشاندا بێت زیندانى دهکرێت ئیدى گهنج و پیرو ژن و پیاو منداڵ و ههموو چین و تووێژهکان، بهڵام دروسته ئهم ماوهیه گهنجان زۆر زیندانى کران، پرسهکهش ئهوهیه کهدهسهڵاتى ئهکهپهو مهههپه دهیهوێت رێکخستنى گهنجان تێکبشکێنێت و سیاسهتى شهڕ بڵاوبکاتهوه، ئێمه ههموومان دهزانین سیاسهتى چهپهڵ و قڕێژى سیخوڕی لهشفرۆشى و تواندنهوه بهتایبهتى لهسهر ژنانى گهنج پهیڕهو دهکهن.

هاوڵاتى: تۆ وهک پهرلهمانتارێکى گهنج و گهنجانى ههدهپه ئهو مهترسییهتان لهسهر زیاتر نییه؟

دێرسیم داغ: بهڵێ زۆرینهى ئهوانهى زیندانى کراون گهنجانى ههدهپهن، بهڵام ئێمه وهک ئهنجومهنى گهنجانى ههدهپه لهدژى ئهوه  شهقام بهشهقام،  کۆڵان بهکۆڵان تێکۆشان دهکهین، لهبهر ئهوهیه دهسهڵات ئێمه دهکاته ئامانج، هیچ فشارێک ناتوانێت ئێمه لهتێکۆشان راوهستێنی و پاشهکشهمان پێ بکات، ئێمه لهتێکۆشانى خۆمان بهردهوام دهبین و سهردهکهوین.

گهنجان روویان کردووهته ههدهپه لهگهڵ ئهو پارته دهبنه یهک، ههر لهبهر ئهوهشه، کهدهسهڵات ئهنجومهنى گهنجانى ئێمه دهکاته ئامانج و فشارى دهخاته سهر، بهو ئۆپراسیۆنانهیان ناتوانن ئێمه راوەستێنن، ناتوانن ههدهپه و گهنجان لهیهکتر داببڕن.

 

لهتورکیادا بهرهیهکى فراوان بۆ دیموکراسى ههیه، رێگه نادرێت سهرۆکى ههتا ههتایى ههبێ، ئێستا ئهکهپه ئهوهى لهپهرلهماندا بیهوێت دهتوانێت تێیبپهڕێنێت، دهتوانێت دهستوریش ههموار بکاتهوه، چونکه زۆرینهیهکى ههیهو لهگهڵ مهههپهش هاوپهیمانن، بهڵام لهدهرهوهى پهرلهمان ئهمه قبوڵ ناکرێت

 

هاوڵاتى: پلانى ئهمساڵتان چییه دهتانهوێ چۆن جیاوازتر لهساڵى رابردوو کار بکهن؟

دێرسیم داغ: بهههمان شێوهى ساڵى رابردوو و ساڵانى دیکه درێژه به رێگاو خهبات و تێکۆشان دهدهین، تێکۆشانى گهلى ئێمه یهک جۆر خهبات و دوور مهودایه، بهڵام وهک ههدهپه پلانێکى بهرفراوانمان ههیه، یهکێک لهمژارهکانى ههڵـمهتهکهى ئێمه؛ گۆشەگیرییه، چالاکى مانگرتن لهخواردن، بڕیارى دادگاى مافى مرۆڤى ئهوروپایه، لهسهر ئهو بابهته سهرهکییانه چالاکى بهڕێوه دهبهین، بهردهوام دهبێت داواکارییهکانى گهل بکهینه رۆژهڤ و تێکۆشانیان بۆ بکهین، بهبهردهوامى کار لهسهر چارەسهرى دۆزهکهمان بکهین لهم رووانهوه تێکۆشان بهردهوام دهکهین.

هاوڵاتى: لهم دواییانهدا جارێکى دیکه پرسى ههموارکردنهوهى دهستورى تورکیا هاته پێشهوه کهئهردۆغان ههوڵى بۆ دهدات ئهمه هاتووهته پهرلهمان؟

دێرسیم داغ: ئهردۆغان لهههوڵى بهردهوامدایه که دهستور بهو جۆره ههمواربکاتهوه کهخۆى دهیهوێت، ئهردۆغان پێش ههموارکردنهوهى رابردوو دهیویست چهند ساڵێک لهسهر دهسهڵات بێت، بهڵام لهئێستادا دهیهوێت ببێته سهرۆکى ههمیشهیی، گهلانى تورکیا ئهمه قبوڵ ناکهن، لهتورکیادا بهرهیهکى فراوان بۆ دیموکراسى ههیه، رێگه نادرێت سهرۆکى ههتا ههتایى ههبێ، ئێستا ئهکهپه ئهوهى لهپهرلهماندا بیهوێت دهتوانێت تێیبپهڕێنێت، دهتوانێت دهستوریش ههموار بکاتهوه، چونکه زۆرینهیهکى ههیهو لهگهڵ مهههپهش هاوپهیمانن، بهڵام لهدهرهوهى پهرلهمان ئهمه قبوڵ ناکرێت.

هاوڵاتى: ئهردۆغان دهیهوێت چى بگۆڕێت؟

دێرسیم داغ: ئهگهر بهدهست ئهردۆغان بێت، دهیهوێت تهواوى دهستور لهبهرژهوهندى خۆى و پارتهکهیدا بگۆڕێت، بهڵام ئهوهى بۆى گرنگه مانهوهیهتى لهدهسهڵاتدا، دهیهوێت بهماددهیهک خۆى بکات بهسهرۆکى ههمیشهیی، دهیهوێت کورد بههیچ شێوهیهک نهگاته پهرلهمان و به رێژهیهک بهربهست لهبهردهم گهلى کورد دابنێت نهگاته پهرلهمان، ئهکهپهو مهههپه دهیانهوێت لایهنهکانى ئۆپۆزسیۆن بێ دهسهڵات و بێ کاریگهر بکهن لهههر بارێکیشدا بێت رووبهڕووى دادگاو داخستنیان بکهنهوه، ئهردۆغان بههاوپهیمانیهتى دهوڵهت باخچهلى بهچهندین بیانوو دهیانهوێت شهڕى دیموکراسى لهتورکیا بکهن.

هاوڵاتى: پێتانوایه بههاتنى جۆو بایدن گۆڕانکارى لهسیاسهتى تورکیادا روودهدات؟

دێرسیم داغ: نهخێر گۆڕانکارییهکى ئهوتۆ لهناوخۆى تورکیا لانى کهم روونادات، چونکه ئهردۆغان سیاسهتى زیندوکردنهوهى دهوڵهتى عوسمانى داڕشتوهو ههر کهسێک لهسهر ئهو پلانه بهربهست دروستبکات دهیهوێت لهناوى ببات، لێرهدا گهلى کورد تاکه بهربهسته لهبهردهم ئهو خهونهى، بۆیه تائێستاش هیچى بۆ نهکراوه.

جگه لهوهش ئهمریکا دهستوهردان لهکاروبارى ناوخۆى تورکیا ناکات، کوردیش بهشێک نییه لهستراتیژى کارکردنى دهوڵهتان بهتایبهت ئهمریکا، چونکه ئهوان بهرژهوهندییان ههیه لهگهڵ تورکیا، بهڵام بایدن تاڕادهیهک رهنگه جیاوازتر بێت لهترهمپ که پشتیوانى ئهردۆغانى دهکرد کهئهنجامهکهى ئهوه بوو لهڕۆژئاڤا چى بهسهر کورددا هات، بۆیه ئێمه وهک گهلى کورد دهبێت پشت بهخهبات و تێکۆشانى خۆمان ببهستین و دواى سیاسهتى کهس نهکهوین، ئهو وڵاتانه بهرژهوهندیى خۆیان ههیهو زۆرجاریش مامهڵه بهکوردهوه دهکهن.

هاوڵاتى: بهڵام لهم ماوهیهى بایدن هاتووه شتێکى دڵخۆشکهر لهپهیوهندى ئهمریکاو تورکیا نهبینراوه، بهپێچهوانه ئیدارهى نوێ چهند جارێک هۆشدارى داوهته تورکیا؟

دێرسیم داغ: جارێ زووه بڕیار لهوه بدرێت سیاسهتى ئیدارهى نوێى ئهمریکا بهرامبهر تورکیا چۆن دهبێت، بهڵام بۆ ئێمه روونه کهسیاسهتى ئهوان سیاسهتى بهرژهوهندییه، ئهوان دهیانهوێت لهبازاڕى خۆیاندا نرخ لهسهر گهلى کورد دابنێن، بهڵام گهلى ئێمه ئهوه قبوڵ ناکات و سیاسهتى خۆى ههیه بۆ گهیشتن بهمافهکانى، دهبێت گهلى کورد سود لههاتنى بایدن وهربگرێت بۆ ئهوهى دۆزهکهمان بهرهوپێشهوه بهرین.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار