کونسوڵخانه‌ى ئه‌مریکا: جه‌خت له‌ئازادى ڕاده‌ربڕین ده‌که‌ینه‌وه له‌هه‌رێم

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
له‌میانى کۆبوونه‌وه‌ى باڵیۆزى ئه‌مریکا له‌عێراق له‌گه‌ڵ سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان باس له‌پرسى ئازادى ڕاده‌ربڕین کراوه.
به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوى کونسوڵخانه‌ى ئه‌مریکا له هه‌ولێر، ماتی‌و توله‌ر، باڵیۆزى ئه‌مریکا له عێراق جه‌ختیکرده‌وه له گرنگیى ئازادى ڕاده‌ربڕین و ئازادى ڕاگه‌یاندن و ئاماژه‌ى به‌وه‌دا که ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا پابه‌ند ده‌مێنێته‌وه به کارکردن له‌گه‌ڵ حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و کۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى له‌سه‌ر ئه‌م پرسه.
هه‌روه‌ها گفتوگۆکرا ده‌رباره‌ى دانوستانه‌کانى تایبه‌ت به بودجه له نێوان حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و حکومه‌تى عێراق و له درێژه‌ى گفتوگۆکانیشدا په‌یوه‌ندیه‌کانى نێوان یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان و پارتى دیموکراتى کوردستان باسیان لێوه‌کرا.
باڵیۆز توله‌ر جه‌تى له‌وه کرده‌وه که" یه‌کگرتوویى هه‌رێمى کوردستان و حکومه‌ته‌که‌ى باشترین ڕێگه‌یه بۆ خزمه‌تکردنى خه‌ڵک و بوژاندنه‌وه‌ى ئابورى و دابینکردنى ئاساییش و ژینگه‌یه‌کى به‌هێز بۆ وه‌به‌رهێنان".
