وه‌زیرى شاره‌وانى: له‌سه‌دا 10% کاره‌کانى شه‌قامى سه‌د مه‌ترى ته‌واو بووه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زیرى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزارى هه‌رێم ڕایگه‌یاند:"کارکردن له شه‌قامى 100 مه‌تریى سلێمانى به‌رده‌وامه و تا ئێستاش نزیکه‌ى %10ى کاره‌کانى ته‌واوکراون".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 25ى شوباتى 2021، ساسان عه‌ونى وه‌زیرى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزارى هه‌رێم له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه" کارکردن له شه‌قامى 100 مه‌تریى سلێمانى به‌رده‌وامه و به‌گوێره‌ى خشته‌ى به‌ره‌وپێشچوونى کاره‌کان، تا ئێستا نزیکه‌ى %10ى کاره‌کانى جێبه‌جێکراون و سه‌رۆکایه‌تیى شاره‌وانیى سلێمانیش به‌رده‌وام چاودێریى کاره‌کانى ئه‌و پرۆژه گرنگ و ستراتیژییه‌ى سلێمانى ده‌کات".
هه‌روه‌ها وه‌زیرى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار راشیگه‌یاند" تۆپۆگرافیاى ئه‌و شوێنه‌ى که شه‌قامى 100 مه‌تریى سلێمانى لێ جێبه‌جێ ده‌کرێت تاراده‌یه‌ک سه‌خته و هێشتا کارکردن لێى له قۆناغى خۆڵکارى و بڕین و پڕکردنه‌وه و جێبه‌جێکردنى کاره کۆنکرێتییه‌کاندایه".
هاوکات، ساسان عه‌ونى له‌باره‌ى کاریگه‌رییه‌کانى که‌شوهه‌واى باراناوى و به‌فربارین له‌سه‌ر پرۆسه‌ى به‌ڕێوه‌چوونى کاره‌کانى شه‌قامه‌که وتی" ئه‌و چوار مانگه‌ى که وه‌رزى زستان بوو، به‌هۆى باران و به‌فر و سه‌ختى که‌شوهه‌واوه تاراده‌یه‌ک به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م زیاتر به‌ره‌وپێشچوونى کاره‌کان دروست بوو، له‌گه‌ڵ خۆشبوونى که‌شوهه‌وادا له وه‌رزى داهاتووه‌وه کاره‌کانى ته‌واوکردنى شه‌قامى 100 مه‌تریى سلێمانى به‌شێوه‌یه‌کى باشتر به‌ره‌و پێش ده‌چن".
