پارێزه‌رانى سزادراوانى بادینان بڕیاره‌که‌ى دادگایان ته‌میزکرده‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
پارێزه‌رانى دۆسیه‌ى سزادراوانى بادینان ئه‌مڕۆ بڕیاره‌که‌ى دادگایان له‌باره‌ى سزادانى پێنج رۆژنامه‌نوس و چالاکوان ته‌میز کرده‌وه.
ئه‌مڕۆ 25ى شوباتى 2021، پارێزه‌رانى دۆسیه‌ى ده‌ستگیرکراوانى بادینان روونکردنه‌وه‌یه‌کیان بڵاوکرده‌وه و تیایدا هاتووه:"په‌یماننامه و جاڕنامه و رێککه‌وتنه تایبه‌ته‌کانى تایبه‌ت به مافى مرۆڤ و ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى جه‌خت له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆبوون و بێلایه‌نى ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ده‌که‌نه‌وه له هه‌موو پاشکۆیه‌تى و ده‌ستتێوه‌ردانى حزبى و حکومی."
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن که له‌سه‌ر ئاستى ناوخۆ له ده‌ستورى عێراق و له یاساى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى هه‌رێمى کوردستاندا ژماره 23ى ساڵى 2007 هه‌مان جه‌ختکردنه‌وه هه‌یه.
هاوکات، ئه‌و پارێزه‌رانه ده‌شڵێن: "هیچ رژێم و ده‌وڵه‌ت و کیانێک به‌بێ دادپه‌روه‌رى به‌رده‌وام نابێت، به داخه‌وه له دواى ئه‌و وتانه‌ى له‌دواى تاوانبارکردنى ده‌ستگیرکراوانى بادینان به‌بێ چاوه‌ڕوانیکردنى بڕیارى کۆتایى دادگا درکمان به مه‌ترسى کرد له به‌ڕێوه‌چونى پڕۆسه‌ى دادگایی‌کردن و سزادانى ده‌ستگیرکراوه‌کان".
ئه‌و پارێزه‌رانه‌ى دۆسیه‌ى سزادراوانى بادینان ئه‌وه‌ش دووپاتده‌که‌نه‌وه که "ترسه‌که‌مان له جێگه‌ى خۆیدا بوو کاتێک له رۆژى 16ى شوباتى 2021 دادگایی‌کردن و حوکمدانى ده‌ستگیرکراوانى بادینان نادى و بێدایه‌کمان به‌دیکرد، ئه‌مه جگه له گرتنبه‌رى کۆمه‌ڵێک رێکار له‌ناو هۆڵى دادگا که هه‌ست به‌وه‌نه‌ده‌کرا مه‌به‌ست له دادگاییکردنه‌که به‌دیهێنانى دادپه‌روه‌رى بێت."
ئه‌وه‌شیان خسته‌ڕوو، "سه‌رجه‌م تۆمه‌تباران ئاماژه‌یان به‌وه‌کردوه له‌کاتى لێکۆڵینه‌وه‌دا ئه‌شکه‌نجه دراون و مامه‌ڵه‌ى نامرۆڤانه‌یان له‌گه‌ڵدا کراوه، که ده‌بوایه دادگاى تاوانه‌کانى هه‌ولێر هه‌ڵوێستى هه‌بوایه و وته‌کانیان له‌به‌رده‌م دادگاى تاوانه‌کان به بنه‌ما دابنرایه."
رۆژى 16ى شوبات، دادگاى تاوانى هه‌ولێر، سزاى شه‌ش ساڵ زیندانى به‌سه‌ر پێنج له ده‌ستگیرکراوانى بادیناندا سه‌پاند، ئه‌وه‌ش ناڕه‌زایه‌تى و کاردانه‌وه‌ى راى گشتى و به‌شێک له‌لایه‌نه سیاسیه‌کان و په‌رله‌مانتارانى به‌دواى خۆیدا هێنا و به بڕیارێکى نادادپه‌روه‌رانه‌ى ده‌زانن.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاندبوو، بڕیارى دادگا بۆ سزادانى راگیراوه‌کانى بادینان دوابڕیار نییه، وتیشی، "هیچ که‌س و لایه‌نێک مافى ده‌ستوه‌ردانیان له کاروبارى دادگادا نییه".
که‌سوکارى سزادراوانى بادینان له په‌یامێکدا بۆ رایگشتى باسیان له‌وه‌کرد، ده‌سه‌ڵات به ناڕاسته‌وخۆ و له‌ژێر ئه‌شکه‌نجه‌دا، هه‌ڕه‌شه‌ى بڵاوکردنه‌وه‌ى ڤیدیۆى دانپێدانانى به‌زۆرى کوڕه گیراوه‌کانیان ده‌کات.
