ئه‌مریکا تۆڵه‌ى هێرشه‌ موشه‌کییه‌که‌ى هه‌ولێر ده‌کاته‌وه‌

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى
به‌ فه‌رمانى سه‌رۆکى ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا، سوپاى ئه‌و وڵاته‌ هێرشێکى ئاسمانى له‌ سووریا دژى چه‌کدارانى نزیک له‌ ئێران ئه‌نجامداوه‌ و پێنتاگۆن رایگه‌یاند:" هێرشه‌که‌ وه‌ڵامى هێرشه‌ مووشه‌کییه‌که‌یه‌ بۆ سه‌ر بنکه‌ى هاوپه‌یمانان له‌ هه‌ولێر".

 پێنتاگۆن راگه‌یه‌ندراوێکى بڵاوکردووه‌ته‌وه‌و تێدا ئاماژه‌ى به‌وه‌ کردووه‌ که‌ چه‌ندین پێگه‌ى که‌تائیبى حیزبوڵڵا و که‌تائیبى سه‌یدولشوهه‌دا له‌ رۆژهه‌ڵاتى سووریا کراونه‌ته‌ ئامانج" ئه‌و گرووپانه‌ له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ پشتگیریى ده‌کرێن".

له‌ هێرشه‌ ئاسمانییه‌که‌دا حه‌وت بۆمبى 226 کیلۆگرامى به‌کارهێندراون، پێنتاگۆن جه‌ختى له‌وه‌کردووه‌ته‌وه‌ که‌"هێرشه‌که‌ وه‌ڵامى هێرشه‌ مووشه‌کییه‌که‌یه‌ بۆ سه‌ر بنکه‌ى سه‌ربازیى ئه‌مریکییه‌کان له‌ عێراق، هه‌ولێر".

 هاوکات، روانگه‌ى سوورى ئه‌وه‌ى خستۆته‌روو له‌ هێرشه‌که‌ى ئه‌مریکادا 17 چه‌کدارى گرووپه‌کانى لایه‌نگرى ئێران کوژراون له‌شارى ئه‌لبوکه‌مالى سنورى نێوان عێراق و سووریا.

لاى خۆیه‌وه‌ لۆید ئۆستن وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مریکا رایگه‌یاند:" کاره‌کانمان به‌ باشى ئه‌نجامداوه‌ هه‌ر به‌و جۆره‌ى که‌ پێشبینیمان ده‌کرد، ئێمه‌ رێگه‌مان به‌ عێراقییه‌کان داوه‌ و هانیشمان دان لێکۆڵینه‌وه‌ى هه‌واڵگریى تایبه‌ت به‌و پێگانه‌ ئه‌نجامبده‌ن تا بتوانین به‌بێ هه‌ڵه‌ پێگه‌کان بۆردومان بکه‌ین و هێرشه‌که‌ به‌شێوه‌یه‌کى پیشه‌ییانه‌ ئه‌نجامدراوه‌".
  
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار