"ده‌ستپێشخه‌رى بۆ کۆبونه‌وه‌ى یه‌کێتى و پارتى کراوه"

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
راوێژکارێکى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم بۆ کۆکردنه‌وه‌ى هه‌مو لایه‌نه سیاسییه‌کان و دروستکردنى کۆده‌نگی، ئه‌رکى سه‌رشانى خۆى جێبه‌جێده‌کات و له‌ماوه‌ى رابردوشدا ده‌ستپێشخه‌رییانکردوه بۆ کۆبونه‌وه‌ى نێوان پارتى و یه‌کێتی.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 26ى شوباتى 2021، نه‌وزاد هادی، راوێژکارى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان راگه‌یاند، "به‌رده‌وام سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم و جه‌نابى سه‌رۆکى هه‌رێم بۆ کۆکردنه‌وه‌ى هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌کان و دروستکردنى کۆده‌نگى وه‌ک ئه‌رکى سه‌رشانى خۆى به‌رده‌وام رۆڵى له سه‌رخستنى ئه‌و کۆبونه‌وانه‌دا هه‌بوه و هه‌وڵه‌کانیش به‌رده‌وام ده‌بن".
ناوبراو راشیگه‌یاند:"کێشه‌کان مه‌علومه له‌کوردستان و له‌کاتى گونجاو‌دا سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم رۆڵى خۆى ده‌بینێت، له‌ماوه‌ى داهاتووشدا سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان ده‌ستپێشخه‌رى ده‌بێت له‌پێناو یه‌کده‌نگى و کۆکردنه‌وه‌ى لایه‌نه‌کان ".
بڕیاربوو له‌ماوه‌ى چه‌ند رۆژى رابردوودا پارتى و یه‌کێتى له‌سه‌ر ئاستى باڵا کۆببنه‌وه، به‌ڵام به‌هۆکارێکى رانه‌گه‌یه‌نراو کۆبونه‌وه‌که دواخرا و له‌ئێستاشدا پرسى په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان لایه‌نه سیاسییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان، بووه‌ته جێى باسى نوێنه‌رایه‌تى وڵاتانیش له هه‌رێم.
یه‌کێتى و پارتى چه‌ندین جار له ئاستى مه‌کته‌بى سیاسى و سه‌رکردایه‌تیدا کۆبونه‌وه‌یان ئه‌نجامداوه، به‌ڵام له ئێستادا باسى کۆبونه‌وه‌ى لوتکه ده‌کرێت له‌نێوان مه‌سعدو بارزانى سه‌رۆکى پارتى و هاوسه‌رۆکانى یه‌کێتى
