عومه‌ر سه‌ید عه‌لی:داوامان کردووه موچه له‌کاتى خۆیدا دابه‌شبکرێت
ده‌رگامان کراوه‌یه بۆ نارازییه‌کان... ده‌سه‌ڵاتمان به توندى له قۆرخکارى بازاڕ ئاگادارکردوه‌ته‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
رێکخه‌رى گشتى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان رایگه‌یاند، داوایان له‌حکومه‌تى هه‌رێم کردوه ئه‌گه‌ر رێککه‌وتن نه‌کرا به‌داهاتى نه‌وت و ناوخۆ موچه له‌کاتى خۆیدا دابه‌شبکات، جه‌ختیش ده‌کاته‌وه ده‌سه‌ڵاتیان به توندی له قۆرخکارى بازاڕ ئاگادارکردووه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 26ى شوباتى 2021، عومه‌ر سه‌ید عه‌لی، رێکخه‌رى گشتى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌گه‌ڵ هه‌ڵسوڕاوانى کاسبکارى ناوبازارى سلێمانى کۆبوه‌وه و رایگه‌یاند:"له کۆبونه‌وه‌کانمان له‌گه‌ڵ لایه‌نه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان به توندى له‌باره‌ى قۆرخکارى بازار و داهاته‌کان ئاگادارمان کردوونه‌ته‌وه".
به‌پێى میدیاى گۆران، رێکخه‌رى گشتى بزوتنه‌وه‌ى گۆران راشیگه‌یاندووه که "هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه داوامان له حکومه‌تى هه‌رێم کردووه به‌پێى ده‌ستورى عێراق مامه‌ڵه به هه‌نارده‌ى نه‌وتى کوردستان بکه‌ن و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه له‌گه‌ڵ حکومه‌تى ئیتیحادى رێکبکه‌وین و ئه‌گه‌ر له‌کاتێکدا نه‌گه‌یشتینه ئه‌نجام، داهاتى نه‌وتى و نانه‌وتى و گومرگه‌کان به شه‌فافى بگه‌ڕێته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ى حکومه‌ت تا موچه له‌کاتى خۆیدا بدرێت".
هاوکات، ئه‌وه‌شى دووپاتکردووه‌ته‌وه که ده‌رگایان کراوه‌یه بۆ هه‌مو هه‌ڵسوڕاوه ناڕازییه‌کان، بۆئه‌وه‌ى دیالۆگێکى لێکتێگه‌یشتن ساز بکه‌ن له‌پێناو سه‌رله‌نوێ رێکخستنه‌وه و پته‌وکردنه‌وه‌ى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان.
