قوباد تاڵه‌بانى هێزه ئه‌منییه‌کانى سلێمانى راسپارد بۆ ئه‌م کاره

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند هێرشکردنه سه‌ر غالب محه‌مه‌د ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق ئیدانه ده‌کات و سه‌رجه‌م ده‌زگا ئه‌منییه‌کانى راسپاردووه لێکۆڵینه‌وه‌ى ورد له ڕوداوه‌که بکه‌ن و به‌کارێکى ترسنۆکانه وه‌سفى ده‌کات.
قوباد تاڵه‌بانی، جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌په‌یامێکدا که‌له‌په‌ڕه‌ى فه‌رمى خۆى له‌تویته‌ر بڵاویکردوه‌ته‌وه نوسیویه‌تى: "ئیدانه‌ى هێرشکردنه سه‌ر په‌له‌مانتار غالب محه‌مه‌د ده‌که‌م و سه‌رجه‌م ده‌زگا ئه‌منییه‌کان ڕاسپێردراون لێکۆڵینه‌وه‌ى ورد له ڕووداوه‌که بکه‌ن و هێرشبه‌ران ڕوبه‌ڕوى یاسا بکه‌نه‌وه".
ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که له‌په‌یوه‌ندییه‌کى ته‌له‌فونیدا "هه‌واڵى کاک غالبم پرسى و دڵنیام کردنه‌وه ئه‌م کاره ترسنۆکانه له هیچ که‌سێک قبوڵ ناکرێت".
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ینى له‌به‌رده‌م ماڵه‌که‌ى خۆى له‌سلێمانى هێرشکرایه‌سه‌ر "غالب محه‌مه‌د" ئه‌ندامى فراکسیۆنى گۆڕان له په‌رله‌مانى عێراق و بریندار کرا.
دواى گه‌یاندنى به‌به‌شى فریاکه‌وتنى سلێمانى له‌ئێستادا دۆخى ته‌ندروستى جێگیره.
