ئه‌ندامه‌که‌ى فراکسیۆنى هیوا دواى هێرشکردنه سه‌رى په‌یامێکى بڵاوکرده‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
غالب محه‌مه‌د، ئه‌ندامى فراکسیۆنى هاوپه‌یمانى هیوا له په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند:" ماوه‌یه‌کى زۆره به‌هۆى ئه‌وه‌ى پشتیوانى له‌داواکارى خه‌ڵک ده‌که‌ن هه‌ڕه‌شه‌یان له‌سه‌ره، بۆیه داوا له‌لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان ده‌که‌ن به‌زوترین کات ئه‌و که‌سانه ده‌ستگیربکه‌ن که‌هێرشیانکردوه‌سه‌رى".
غالب محه‌مه‌د که ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ینى له‌به‌رده‌م ماڵه‌که‌ى خۆى له‌سلێمانى هێرشیکرایه‌سه‌ر و دواى وه‌رگرتنى چاره‌سه‌رى ره‌وانه‌ى ماڵه‌وه کرایه‌وه، له‌کۆنفرانسێکى رۆژنامه‌نوسیدا که له‌ماڵه‌که‌ى خۆیدا ئه‌نجامیدا رایگه‌یاند: "ماوه‌یه‌کى زۆره هه‌ڕه‌شه‌مان له‌سه‌ره له‌به‌ر ئه‌وه‌ى دیفاع له‌خه‌ڵک ده‌که‌ین، به‌ڵام ده‌بێت دۆست و دوژمن بزانێت ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له‌پشتیوانیکردن له‌داواکارى و مافه‌کانى خه‌ڵک، چ وه‌ک خۆم وه‌ک ئه‌ندامێکى په‌رله‌مان، چ وه‌ک هاوڕێکانم له هاوپه‌یمانى هیوا ده‌ستبه‌رداى خه‌ڵک نابین".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"داواکارین له‌لایه‌ن په‌یوه‌ندیداره‌کانه‌وه ئه‌و بابه‌ته به‌لاڕیدا نه‌بن و دادپه‌روه‌ران کار له‌و که‌یسه‌دا بکه‌ن، چونکه ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سانه روبه‌ڕوى یاسا نه‌کرێنه‌وه هێرشه‌کانیان دووباره ده‌که‌نه‌وه و ده‌ست بۆ که‌سى دیکه‌ش ده‌به‌ن، داواکارم هاوشێوه‌ى ده‌ستگیرکراوه‌کانى بادینان که‌یسه‌کان به‌لاڕیدا نه‌بن".
هاوکات، غالب محه‌مه‌د به‌پێویستى داده‌نێت هاوڵاتیانى هه‌رێمى کوردستان با بزانن به‌رده‌وامن و وتیشى:" ئه‌گه‌ر سه‌ریشم له‌پێناوى داناوه دیفاع له‌و خه‌ڵکه ده‌که‌م".
